- ناوى سیانى: (ماركوس تولیوی شیشرۆ - Marcus Tullius Cicero)
- پیشه: فه‌یله‌سوف و شاعیر و نوسه‌ری رۆمانی.
- لە رۆژى 3/1/106 پ. ز. لە شارى ئاپرینۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.
- بنەماڵەكهى لەجینی خانەدانەکان بوون، هیج کام لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەپێش ئەودا بەپلەی (دادوەری) نەگەیشتبون.
- لە ته‌مه‌نى لاوییەتیدا عەشقێکی لەڕادەبەدەری، بۆکاری (پارێزەری) هەبوو ه.
- له ساڵى 90 پ. ز. لەتەمەنی (16) شانزە ساڵیدا هونەری وتار و وتاربێژی فێربووه.
- له ساڵى 84 پ. ز. له ته‌مه‌نى (22) ساڵیدا کتێبێکی لەسه‌ر هونەری ڕەوانبێژی نووسی، هه‌روه‌ها فێری فەلسەفە و ماف بووه.
- لە ساڵی 81 پ. ز. له ته‌مه‌نى (25 )ساڵى لە دادگایکردنی کینکتێۆس بەشدار بووه و بەرگریشی لێکردووه.
- وه‌كو پارێزه‌ر كارى كردووه، له سه‌رده‌مى (سیلا)ى دیکتاتۆردا، دواى ئه‌وه‌ى توانى سه‌لماندنى بێتاوانێك بسه‌لمێنێت كه تۆمه‌تى كوشتنى باوكى درابویه پاڵ، ناوبانگى زۆرى ده‌ركرد.
- لە ساڵی 75 پ. ز. بوه‌ته خەزنەداری شاری سیسل له‌و شاره‌دا له‌گه‌ڵ ئازارى هه‌ژاره‌كان ژیاوه و بوه‌ته پارێزه‌ر بۆ چه‌ندین كه‌س.
- لە رۆژى 7/12/43 پ. ز. لە ته‌مه‌نى (63) ساڵى له شارى فۆرمیا له ماڵه‌كه‌ى خۆى تێرۆكراوه.