ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (هـ)
Dec 7, 2020

هەژار موکریانى


- ناوى ته‌واوى: عەبدولڕەحمان محەممەد شەرفکەندی.

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر

- له ساڵی 1921 لە گوندی (تەرەغە)ی شارى بۆکان لە دایکبووە.

- له شاری مه‌هاباد چۆتە بەر خوێندن لە حوجرەی فەقێیەتی بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ئاینی.

- له رۆژى 22/1/1946 لەکاتى دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان لە مه‌هاباد به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بەشداری کردووه و وەک شاعیریکی شۆڕشگێڕ و نەتەوەیی دەرکەوتووە.

- دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کە تەمەنی تەنها (11) یازده‌ مانگی خایاند، ئیدی دەردەسەری و ئاوارەیی بۆ هه‌ژار دەستی پێکرد و ڕوو دەکاتە باشوری کوردستان و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ دەبێ.

- لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە لایەن مامۆستایانى ئایینى، گوڵستان و بووستانی سەعدی خوێندوە.

- شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە.

- لە ژیانیدا ئاوارەی زۆر چێشتووە سەردانی شارەکانی (ئێران، عێراق، سوریا و لوبنانی) کردووە.

- لەدواى رێککه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و دەستەڵاتدارانی عێراق، هەژار دەچێتەوە به‌غدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد.

- له رۆژى 10/2/1970 کاتێک یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد دامه‌زرا، بووە به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر، هه‌مان کات ئه‌ندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بوو.

- دواى سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ دەبیت.

- لە رۆژى 21/2/1991 لە شاری کەرەج لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە تەمەنى (70) ساڵیدا کۆچى دوایى کردوە.

خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

به‌ زمانى کوردی:

- بەیتی سەرە مەڕ، 1957.

- مەم و زین، ھەر بە ھۆنراوە لە کرمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی.

- بۆ کوردستان.

- دیوانی ھەژار، 1965.

- شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی، 1972.

- چوارینەکانی خەیام. لە فارسییەوە بۆ کوردی.

- مێژووی ئەردەڵان.

- یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی.

- دایە باوە کێ خراوە؟ نوسینی عەلی شەریعەتی لە فارسی بۆ کوردی.

- شەرحی دیوانی مەلای جزیری.

- بیرەوەریەکانی ژیان.

- قورئانی پیرۆز کوردی.

- ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.

- فەرهەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی»، تاران، 1990.

- دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە.

- چێشتی مجێور ژیاننامەی خۆیی.

به‌ زمانى فارسی:

- تاریخ سلیمانیە (مێژووی سلێمانی).

- روابط فرھنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر).

- قانون در طب، نوسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی.

- آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی.