- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ.
- لە رۆژى 21/3/1958 لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە دایکبووە.
- له ساڵى 1964 له ته‌مه‌نی (6) ساڵى حه‌زو خولیای گۆرانی وتنی كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه باوكی و مامی ده‌نگخۆش بوونه.
- له خوێندنگاى (شه‌كیبا) له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سنه ده‌ستى به‌خوێندن كردووه.
- مامۆستاى وانه‌ی سروود هونه‌رمه‌ند (عه‌لای بابه‌شه‌هابی)، كه یه‌كێكه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی، له ڕۆژی یه‌كه‌مى خوێندنى وتویهتى ده‌نگی خۆشه و توانای گۆرانی وتنى هه‌یه، به‌رده‌وام له خوێندنگاكه‌ى گۆرانی پێ وتوه و باشترین نمره‌شی پێداوه.
- یه‌كه‌م گۆرانی له‌ناوى (شه‌ده ده‌ڕۆی بۆكانی) هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ى له خوێندگاكه‌ى وتۆته‌وه.
- جگه له وتنى گۆرانى هه‌وڵیداوه خۆی فێری ژه‌نینی ئامێری ده‌ف بێت تا فێریووه.
- له ساڵى 1973 له ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا، هونه‌رمه‌ند (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) كاتێك گوێى له گۆرانى ناو كاسێتێكی ده‌بێت و پێى سه‌رسام ده‌بێت و هانى ده‌دات بچێته رادیۆ و گۆرانی تۆمار بكات.
- هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی هانى زۆرى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گۆرانى وتن به‌رده‌وام بێتى و له‌گه‌ڵ خۆیدا بردویته بۆ كۆشكی لاوان و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سنه و گۆرانی بۆ تۆمار كردووه.
- لە ساڵى 1976 له تەمەنی (18) ساڵى لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (نازدار و نازدار) له‌كۆشكی لاوانی سنه به‌هاوكاری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (ئیقباڵی حاجبی و فه‌روخی ڕه‌یاحی) تۆماركردووه.
- سه‌ره‌تا به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی گۆرانی گۆرانیبێژه‌كان ده‌ستپێكردوه، دواتر توانیویه‌تی ڕێچكه‌یه‌كی هونه‌ری بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
- له‌یه‌كه‌م به‌رهه‌میدا ئاوازى بۆ هۆنراوه‌یه‌كی (وه‌فایی) به‌ناوی (نه‌خۆش و مه‌ستی دووچاو كاڵم) داناوه.
- له ساڵى 1984 له یه‌كه‌مین سه‌فه‌ریدا بۆ شارى سلێمانى به نهێنى گۆرانی ئاگراوی (ئارام)ى تۆماركردووه، ناوی ئارام بەبۆنەی شەهیدبوونی (شاسوار جەلال) ناوناوه.
- لەو سەردانانەیدا بۆ بۆ شاری سلێمانی چۆتە دیدەنی زۆر لەهونەرمەندان و شاعیران، له‌وانه: (دلشاد مەریوانی، كاكە حەمە عەزیز، عوسمان عەلی، خالید دلێر و ..... هتد).
- لە ساڵی 1986 ئه‌لبومى (هەڵاڵەی كوێستان)ى بەیارمەتی تیپی موزیكی مەولەوی تۆماركردووه.
- له دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە لە شاری سنە تۆمار کردووه.
- لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە ھاوکاری کردووە و بۆ ماوەی (8) ساڵ پێشمەرگە بووە.
- دواتر روى كردۆته تاراوگه و لە سوید نیشتەجێ بووه و به‌رده‌وام بووه له كاره هونه‌رییه‌كانى.
تاکو ئێستاکە چەند بەرهەمێکى هەیە، لەوانە:
- نازدارو نازدار، 1976.
- شەتاو، 1995.
- پیری موغان، 1997.
- خان و مان، 1998.
- من و تۆ، 2001.
- نیشتمان، 2005.
- ھاژەی خۆزگە، 2007.