ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ڤ)
Dec 7, 2020

ڤۆلتێر (Voltaire)


- ناوى ته‌واوى: فرانسوا مارى ئەرویە

- پیشه‌: شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و فەیلەسوفى فەڕەنسى

- لە رۆژى 21/11/1694 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- پێنجه‌مین منداڵى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بووه‌.

- له‌ نێوان ساڵانى 1704 تاكه‌ 1711 خوێندنی لە خوێندنگه‌ى (لویسی گەورە) تەواو كردووە.

- لە ساڵی 1715 هۆنراوەی لە دژی (فلیپی دووەم)ی بنەماڵەی (ئورلئان) نووسیووه‌، كە بووە هۆی دوورخرانەوەی لە فەڕەنسا، دوای ماوەیەك لێبوردنی بۆ دەرچوو.

- له‌ ساڵى 1717 جارێكى دیكه‌ لە زیندانى باستیل زیندانى كرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێ ناوى فولتێرى وەك نازناوێك بۆخۆى هەڵبژاردووه‌.

- له‌ ساڵى 1718 له‌ زیندان ئازادكراوه‌ و ژیانێكی خۆش و بەختەوەری هەبووه‌.

- لە ساڵی 1723 لەبارەی (هنری چوارەم) چەند هۆنراوەیەكی نووسی و بە ناوی (هونەریاد) بڵاوی كرۆته‌وه‌.

- لە ساڵی 1724 شانۆیەكی لە پاریس پێشكەشكردووە.

- لە ساڵی 1725 بەهۆی هێندێك هۆكار ناچاربوو پاریس بەجێ بهێڵێت و ڕووى كردۆته‌ بەریتانیا، لەم ماوەیەدا ئاشنایەتی لەگەڵ هێندێك شاعیری بەریتانی پەیدا كرد و هێندێك نووسینی بە زمانی ئینگلیزى بڵاوكردۆته‌وه‌.

- لە ساڵی 1729 گەڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شارى پاریس و تراژیدیای (برۆتۆسی) نووسیوه‌.

- لە ساڵی 1748 شانۆی (سەمیرئەمیس)ی بۆ ڕكابەری لەگەڵ (كەرەبیون) پێشكەشكردووه‌.

- لە ساڵی 1776 ڕەخنەی لە شكسپیر گرتوه‌ و هۆنراوەكانی (ئیرەن) و (ئگاتۆكل)ی نووسیوە.

- لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا خاوەنی گەلێک نامەی تایبەتییە، کە کۆی گشتییەکەی زیاترە لە (21) هەزار نامەیە.

- بڕوادار بووە به‌ هەبوونی خودا، به‌ڵام بێبڕوا بووه‌ بە ئایین.

- بە یەكێك لە بیریارە مەزنەكانی سەردەمی ڕۆشنگەری دادەنرێت.

- دژی هەموو جۆرە کۆیلایەتییەک بووە، هیواخواز بووە دەسەڵاتداران حوکمی خەلک بکەن و بە شێوەیەکی تۆلێڕانس و بەرژەوەندی خەڵکی بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی خۆیان

- لە رۆژى 30/5/1778 لە ته‌مه‌نى (84) ساڵى له‌ شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و له‌ گۆڕستانى ناوداران (پانسیۆن) له‌ شارى پاریس به‌خاكسپێردراوه‌.