- پیشه: فەیلەسوف و رۆماننوس و و رەخنەگرى ئەدەبى و شانۆنوس و نوسەرى فەرەنسی
- لە رۆژى 21/6/1905 لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە.
- یەکێک بوو لە کەسایەتیە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم.
- یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی.
- لەساڵی 1929 لهگهڵ فەیلەسوف و فێمینیست سیمۆن دی بۆڤواردا چاویان بەیەكترى كەوتووە و پەیوەندی خۆشەویستییان دەستیپێكردووە و نزیكەی (50) ساڵ پەیوەندی خۆشەویستیان ههبووه، بەڵام هەرگیز ژنی نەهێناوە.
- له ساڵى 1939 بانگهێشتی خزمەتی سەربازی دەكرێت، ئەو دەستەیەی پەیوەندی پێوەدەكات، لە هێرشی ئەڵمانەكاندا بۆ سەر فەرەنسا لە مانگى (6)ى 1940 دووچاری شكست و دۆڕانێكی گەورە دەبێت و لەبەرەی خۆرئاوا بەدیل دەگیرێت، دوای ئەوەی چەند مانگێكی زۆر زیندانی دەبێت، ئینجا ئازاد دەكرێت.
- لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانییەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر.
- جەنگی دووەمی جیهانی وایكرد، بەرەو فۆرمێكی دیكەی ئیلتیزامكردن مل بنێت. لەو سەروبەندەدا ئەو هات و چەمكێكی جیاوازتری بۆ رۆڵی رۆشنبیر هێنایە ئارا. ئەو چەند مانگەی وەك زیندانیەك بەسەری دەبات و دواتر لەبەرگی چوارەمی تەواونەكراوی (رێگاكانی ئازادی) دا باسی لێوە دەكات، لەو دوودڵی و خانە گومانییەكە لەبەرامبەر سیاسەتدا هەیبوو رزگاری دەكات.
- لە ساڵى 1964 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا، بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.
- بهرههمهكانى بۆ چهندین زمان وهرگێڕدراون.
- شانۆنامەی (دەریچەیەک)، لهلایهن (دڵشاد حامید دەروێش) كراوهته كوردی، كه ئەم شانۆنامەیە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە پاریس نمایشکرا.
- شانۆنامهى (دەستە پیسەکان) لهلایهن (موحسین ئەحمەد عومەر) له دووتوێى (84) لاپهڕهدا كراوهته كوردى.
- لە رۆژى 15/4/1980 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.