ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ب)
Sep 18, 2019

بەختیار عەلی


- ناوى تەواوى: بەختیار عەلی محەمەد

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌ر

- لە رۆژی 8/8/1966 لە گەڕەکی (ئیبراهیم پاشا)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شێخ سەلام) لە سلێمانی تەواو کردووە.

- خوێندنی ناوەندی لە (ناوەندی ئەزمەڕ) و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە.

- لە هەردوو زانکۆی (سلێمانی و سەڵاحەددین ) خوێندکاری بەشی زەوی ناسی بووە.

-  لە خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی زانکۆی (سەلاحەدین) لە هەولێر دەستی بریندار دەبێت.

- بەهۆى برینداربوونیەوە لە ساڵى 1983 بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بە تەواوەتی خۆی بۆکاری نوسین یەکلا دەکاتەوە.

- لە ساڵی 1983 (قەسیدەی نیشتمان)، کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە.

- ساڵی 1985 بە هۆی بارودۆخی ناهەمواری باشورى کوردستان ئەم بەشەى کوردستان بەجێدەهێڵێت و  ڕوودەکاتە رۆژهەڵاتى کوردستان، سەرەتا بۆ ماوەیەک لە ناوچەی (چەمپاراو) دەبێت و پاشان لە شاری بانە نیشتەجێ دەبێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری شەری ئێران و عێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە باشورى کوردستان.

- لە ساڵى 1989یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاوکردۆتەوە.

- لە نێوان ساڵانی 1992 تا 1994چەندین کۆڕ و سێمینار لە شارەکانى سلێمانی و ھەولێر پێشکەشکردووە.

- لە ساڵى 1994 کوردستان جێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە تاراوگە، سەرەتا (9) مانگ لە دیمەشقى پایتەحتى سوریا دەبێت و دواتر تا ساڵى 1999 لە ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت.

- دەستەى دامەزرێنەرى ناوەندی ڕەهەند و گۆڤاری ڕەھەند بووە.

- زمانەکانى (کوردى، فارسى، عەرەبى و ئەڵمانى) دەزانێت.

- تاکو ئێستاکە خاوەنى خاوەنى چەندین رۆمانى ناوازەیە کە گفتۆگۆى زۆریان لەبارەیەوە دەکرێت، لەوانە (مەرگی تاقانەی دووەم، 1977، ئێوارەی پەروانە، 1988، دواھەمین ھەناری دونیا، 2002، شاری مۆسیقارە سپییەکان، 2006، جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، 2010، کەشتیی فریشتەکان – بەرگی یەکەم، 2012، کەشتیی فریشتەکان – بەرگی دووەم، 2013، ھەورەکانی دانیال، 2015، کەشتیی فریشتەکان – بەرگی سێیەم، 2017 و دەریاس و لاشەکان، 2019).

- خاوەنى چەند دیوانە شیعرێکە، لەوانە (گوناھ و کەرنەڤاڵ، 1992، بۆھیمی و ئەستێرەکان، 2000، کۆی بەرھەمە شیعرییەکان، (1983 - 1988)، ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا، 2004، تا ماتەمی گوڵ.. تا خوێنی فریشتە، کۆی بەرھەمە شیعرییەکان (1983 - 2004)، ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن، 2009 و شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت، 2019).

- خاوەنى چەند بەرهەمێکى فکرییە لەوانە: (وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا، 13 چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر، 2013، ئیمان و جەنگاوەرانی، 2004، خوێنەری کوشندە، 2005، سێوی سێھەم، 2009، چێژی مەرگدۆستی، 2011، لە دیارەوە بۆ نادیار، 2011، وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان، 2012 ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس، 2014، نەرسیسی کوژراو، 2015، رەخنە لە عەقڵی فاشیستی، 2015، جوانییەکانی ناڕێکی، 2015، یادەوەری و زەمەن، 2015، ناشوێن، 2019، خۆرھەڵات و لەبیرکراوەکانی، دەربارەی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان، 2019 و ئایدۆلۆژیست، 2019.

­- بەرهەمەکانى بۆ زۆربەى زمانە زیندووەکانى جیهان وەرگێڕدراون، لەوانە (ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، فارسی و عەرەبی).