- ناوى ته‌واوى: لودفیج فان بتهۆڤن (Ludwig van Beethoven).
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئه‌ڵمانی.
- لە رۆژى 17/12/1770 له شارى بۆن لە ئه‌ڵمانیا لە دایکبووە.
- سه‌ره‌تا میوزیکی لای باوکی خوێندوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى باوکی گۆرانی بێژی کڵێسه بووه، وەکو کوڕی موزیسیانێكى فەرمی کۆشکی شاری بۆن ژیاوه.
- دایکی هه‌میشه هانده‌ری بووه و ده‌یویست کوڕه‌که‌ی ببێته پیاوێکی هاوشێوه‌ی مۆزارت .
- بەهرەکانی بۆ ژەنینی ئامێری پیانۆ هەر زوو د‌رکی پێکراوه.
- له ساڵى 1778 له ته‌مه‌نى (8) هه‌شت ساڵى یەکەم نمایشی خۆی پێشکەشکردووه.
- له ساڵى 1780 له‌ته‌مه‌نی (10) ساڵیدا بووه به شاگردی کریستیان گات لۆپ نیفه ( C .G.Neefe ) و به‌شێوه‌یه‌کی جدی زمانی موزیک دانانی خوێندوه.
- له ساڵى 1782 له ته‌مه‌نی (12) ساڵیدا بووه به ئۆرگژهنێکی به‌توانا .
- له ساڵى 1787 له ته‌مه‌نى (17) ساڵیدا سه‌ردانی ڤییه‌ننای کردوه بۆ یه‌که‌مجار و هه‌ندێ به‌رهه‌می به‌پێزی داڕشت و گه‌یشته لوتکه‌ی لێهاتوویی له موزیکدانان و ژه‌نینی پیانۆدا.
- مۆزارت سه‌رسامیه‌کی زۆری ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و جوانکاریه‌ی که بتهۆڤن به‌کاریده‌هێنێت له‌ژه‌نینی پیانۆدا، به‌ڵام بتهۆڤن ئه‌م ئامانجه‌ی نه‌هاته‌دی که ببێته دۆستێکی هونه‌ری و نزیکی مۆزارت، چونکه هه‌واڵی پێگه‌یشت که دایکی توشی نه‌خۆشیه‌کی سه‌خت بووه له‌به‌ر ئه‌وه به‌خێرایی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه و به‌چه‌ند ساتێک پێش مه‌رگی دایکی گه‌یشته‌وه شاری بۆن .
- له سه‌ری ساڵی 1790 به‌دیداری موزیسیانی به‌ناوبانگ هایدن ( Hydn ) گه‌یشت، که مامۆستایه‌کی گه‌وره و به‌ناوبانگی موزیکدانان بوو، ئه‌گه‌رچى کۆمه‌ڵێک وانه‌ی موزیکی لا خوێند، به‌ڵام له چاوه‌ڕوانیه‌كانى بتهۆڤن نه‌بوو.
- بتهۆڤن که‌سایه‌تیه‌کی ده‌مارگیر و هه‌ڵچو بوو، که خودی خۆی هه‌ستی پێنه‌ده‌کرد، چونکه ئه‌و هه‌سته‌ی له‌دڵێکی سافه‌وه ده‌ریده‌بڕی.
- لە ساڵی 1792 گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری ڤیەنا، كه ئەمەش بە سەردەمی سەرەتای ژیانی هونەری دادەندرێت کە کۆتایی هات لە نزیکه‌ی ساڵى 1800.
- له ساڵی 1795 هه‌وڵیدا به‌بێ مامۆستا کۆشش بكات و به‌دوای نهێنیه‌کانی موزیک‌دا بگه‌ڕێت.
- له مناڵیه‌وه هۆگری جوانی سروشت بوو، زۆربه‌ی پشووه درێژه‌کانی له‌لادێکاندا به‌سه‌ربردووه.
- به‌هۆى هۆگری و خۆشه‌ویستی بۆ سروشت و په‌یامی نوسین و دانانی سیمفۆنیه به‌ناوبانگه‌که‌ی (سیمفۆنیی لادێ – ژماره شه‌ش) له‌دایکبوو.
- هه‌میشه بیری له خۆکوشتن کردۆته‌وه، به‌ڵام په‌شیمان بۆته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه نوسیویهتى: "له‌گه‌ڵ ناهه‌مواری سروشتدا هه‌موو توانا و به‌هره‌یه‌کی خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ تا ببمه هونه‌رمه‌ندێکی به‌ڕێز و که‌سایه‌تیه‌کی به‌رز".
- هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا لە ژێردەستی هایدن و مۆزارت موزیكى خوێندووه.
- لەم سەردەمەدا توانی زۆر بە زوویی ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بکات و پشتگیری و خانەدانی بەدەستبهێنێت.
- ئەو ئاوازانەی لەم قۆناغەی دا بڵاوی کردنەوە زۆر جار ئەو ئاوازانە بوون کە زیاتر پەیوەندیدار بوون بە ئامێرەکەی خۆیەوە کە پیانۆ بوو، وەک نمونەیەک بۆ ئەو ئاوازانەی کە لەم قۆناغەیدا بڵاویکردنەوە.
- یەکێک لە ڕوبەڕووبوونەوە ناخۆشەکانی لەم قۆناغەدا لەگەڵ بیستنی بوو کە ئاستی بیستنی ڕووی لە کزی کرد، هەرچۆنێک بێت هەموو ڕێگایەکی بەکارهێنا بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستیەی ئاستی بیستنی گوێیەکانی بەرەو کزبوون چوون.
- بە کەسێکی نوێگەر ناسراوە لە مێژووی هونەری ڕۆژئاواییدا، بە باوکی هونەری ڕۆمانتیکی دادەندرێت،
- لە قۆناغی یەکەمی هونەریدا زۆربەی ئاوازەکانی لە قاڵبی هونەری کلاسیکدابوون بە هۆی کاریگەری (مۆزارت و هادین).
- لە ساڵی 1800 نامەیەکى بۆ هاوڕێكه‌ى (کرومفۆڵز) نارد لە دەقی نامەکەدا نوسیبوى، من بەشێوەیەکی زۆر ڕەزامەندنیم لەو کارانەی کە تا ئێستا بە ئەنجامم گەیاندون، لە ئەمڕۆوە پێوستم بە ڕێگایەکی نوێ دەبێت.
- لە ساڵى 1809 بەرهەمەکانی ڕوویان لە کەمبوون کرد، لەگەڵ ئەمەشدا لەڕووی تەندروستی جەستەی و ئەقڵیشەوە ڕووبەرووی کێشە دەبویەوە.
- له ساڵى 1815 کارێکی بڵاوبویه‌وه بەناوى (Immortal Beloved)، کە تێیدا خەمباری بتهۆڤن دەخاتە ڕوو بە ڕادەیەک کە بیری خۆکوشتن لە مێشکیدا دەردەخات.
- بەرهەمەکانی ڕوویان لە لاوازی کردەوە دووبارە تاکو ساڵی 1818، لەو کاتەدا بە تەواوەتی توانای بیستنی لەدەست دابوو، هەروەها کەمێک تێک‌چووبوو.
- بتهۆڤن به ڕوحێکی تازه و هزرێکی به‌رز گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڤیه‌ننا له‌و کاته‌دا حه‌ز و هیوای به‌ره‌و سه‌رکرده (ناپلیۆن پۆناپه‌رت) بوو، که به‌ڕزگارکه‌ری گه‌لانی بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانی و سیمفۆنی ژماره (3)ی بۆ پاڵه‌وانه‌که‌ی نوسی که ناوی ( ئیرۆیکا)یه، به‌ڵام کاتێک ناپلیۆن خۆی به ئیمپڕاتۆری فه‌ڕه‌نسا دانا، بتهۆڤن توشی شکستێکی گه‌وره بوو و وتی: "ناپلیۆن وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی تر وایه"، ناوی سیمفۆنیهکهی سڕیه‌وه و له‌جێگاکه‌ی زۆر به‌ئاسانی نوسی: "بۆ یاده‌وه‌ری مرۆڤێکی مه‌زن".
- له ته‌مه‌نى (40) ساڵیدا هه‌ستی نه‌بیستن ته‌واو ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوو، که‌س نه‌یده‌توانی گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بکات به‌بێ نامه‌ی نوسراو لهدهفتهرێکی بچوکدا که‌تا ئه‌مڕۆش نمونه‌ی زۆریان ماون.
- نیشانه‌ی نائومێدی وای لێكردبوو که هه‌ڵسوکه‌وتى خراپ له‌گه‌ڵ نزیکترین و خۆشه‌ویستترین هاوڕێى و جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له هاوڕێیانی زۆر به‌دڵسۆزی له‌ده‌وری مانه‌وه له‌وانه هۆنه‌ری گه‌وره (گۆته) که یاوه‌ریبوو له‌گه‌شته‌کانیدا
- له ساڵى 1824 ئه‌گه‌رچى ته‌واو گۆشه‌گیر بوو به‌ڵام توانى سیمفۆنیه گه‌وره‌که‌ی که ناسرابوو به (سیمفۆنی کۆڕاڵی) نمایشبكات، توانى سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، له‌کاتی پێشکه‌شکردنی ئه‌م سیمفۆنیهدا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئۆکێستراکه ڕاوه‌ستابوو یه‌کێک له موزیکژه‌نه‌کان وه‌ریگێڕا به‌لای جه‌ماوه‌ردا تا به‌چاوی خۆی لێشاوی ئه‌و چه‌پڵه ڕێزانه ببینێ که هۆڵه‌که‌ی ده‌هه‌ژاند، به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌بیست .
- له کۆتایی ساڵی 1826 باری ته‌ندرستی زۆر خراپ بوو، بۆیه به‌ناچارى چووه ماڵی براکه‌ی (نیقۆلاس یۆهان)، که یه‌کێک بوو له گه‌وره پیاوان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، به‌هۆی ئه‌و سامانه زۆره‌ی هه‌یبوو له ده‌رمانسازییدا، به‌ڵام براژنه‌که‌ی دژایه‌تی ده‌کرد له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ش بوبێته هۆی زیاتر خراپبوونی باری ته‌ندروستی و ماڵه‌که‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ڤییه‌ننا به‌نه‌خۆشی له‌جێگادا که‌وت.
- لە رۆژى 26/3/1827 لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى فیەننا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە.