ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Sep 18, 2019

ئەحمەد شەماڵ


- ناوى ئەحمەد مەحموود یان ئەحەی خولە سنەیی.

- نازناوی خولە سنەیی لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، کە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

- ساڵی ١٩٢٣ لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

- لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز.

- لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە.

- ساڵی ١٩٥٣دا دەستی بە کاری ھونەری کردووە.

- لەگەڵ‌ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمەى خۆى وەکو (محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک، عەلی مەردان و سەڵاح داودە) گۆرانی وتووە.

- خاوەنی ٥٠  بۆ ٦٠ بەرهەم بووە، کە ڕه‌‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆی و ئەوینداری و سروشتی کوردستان بووە.

- وێڕای ژیانی سەختی خۆی، ئەحمەد شەماڵ به کەسێکی دەم بە پێکەنین و قسەخۆش ناسراوبووە و خۆشەویستی خەڵک بووە.

- لە ڕۆژى  ٣/٤/١٩٩٧ لە شاری سلێمانی بەهۆى نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارەش نێژراوە.

- دوای کۆچى دوایکردنى چەندین بەرهەمى بە شێوازێکى نوێ نوێکراونەتەوە و موزیکى نوێى بۆ دانراوە، هەروەها چەند ڤیدیۆکلیپێکیش بۆ بەرهەمەکانى کراوە.