ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ک)
Sep 18, 2019

کەژاڵ ئەحمەد


-  لە ساڵى ١٩٦٧ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە شارى کەرکوك لەدایکبووە.

- لەتەمەنى پێنج ساڵى لە شارى کەرکووک لەگەڵ خێزانەکەیدا هاتوونەتە شارى سلێمانى.

-  لەشارى سلێمانى خوێندن و چالاکییەکانی دەستپێکردووە.

-  لەسەرەتای ھەشتاکاندا چووتە رێزی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.

- لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بەکاری شیعر کردووە وە.

- لەساڵی ١٩٩٢ بووەتە ڕۆژنامەنووس و کاری لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادى کوردستانى نوێ کردووە.

- وەکو پێشکەشکار، لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات بەرنامەیەکى بەناوى (لە ھەر باخەی ژنێک)ی پێشکەش کردووە.

- لە چەندین شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان و دەرەوە کۆڕى شیعرى و سمینارى پێشکەشکردووە.

- شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی،  تورکی و نەرویجى.

- چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە لەوانە:

- بەندەری بەرمۆدا لەساڵی ١٩٩٩.

- وتەکانی وتن ساڵی ١٩٩٩.

- قاوەیەک لەگەڵ ئەو دا ساڵی ١٩٩٩.

- کتێبی ژن: کۆمەڵە وتارو لێکۆڵینەوە- ١٩٩٩ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەچاپی گەیاندووە.

- ناسنامە بکوژەکان، چەند خوێندنەوەیەک بۆ ئینتیماو بەجیھانیی بوون) وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردیی، نووسینی ئەمین مەعلوف ٢٠٠٣.

- ئاوێنەم شکاند ساڵی ٢٠٠٤.

- دیوانی کەژاڵ ئەحمەد ٢٠٠٦.

- من دەبێت خۆم بسمیلبکەم ٢٠١٤.

- زمانی باڵندەم دەزانی ۲۰۱۹.