- پیشهى هونهرى: گۆرانیبێژ
- لە ساڵی 1963 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە.
- لە بنچینەدا خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە. .
- لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتایی ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە.
- لە ساڵی 1985 بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.
- ساڵى 1979 سەرەتای کاری ھونەریی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی دهستپێدهكات بە گۆرانیی دەسماڵێ.
- لە ساڵی 1989 لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن.
- لە ساڵی 1991 لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا.
- لە ساڵی 1991 کوردستانی بەجێھێشتووە.
- لە ساڵی 1994 - 1995 لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات.
- خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانییە.
- لە چەندین ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى بەشداریکردووە.
- ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە.