ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (م)
Sep 20, 2019

موسا عەنتەر


- لە ساڵی 1920 لە گوندی زڤینگێی پارێزگای نوسێبین لە دایکبووە.

- نووسەر و ڕۆشنبیر و تیکۆشه‌ر و رۆژنامه‌نوسی کوردە.

- به‌ ئاپۆ موسا ناسراوە.

- بە شه‌هیدی رێگای ئازادی راده‌ربڕین داده‌نرێت له‌ تورکیا.

- خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە نوسێبین و ئەدەنە تەواو کردووە.

- لە زانکۆی ئیستانبوڵ خوێندنى یاسای خوێندووە.

- لە سەرەتای لاوێتیەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و کولتووری بووە.

- سه‌رۆکی ئینستیتوی کورد له‌ ئیستەنبول بووە.

- لەگەڵ ژمارەیک هاوڕێى (کۆمەڵەى هێڤى)یان دەرکردووە، کە کۆمەڵەیەکى روناکبیرى و کلتورى بووە.

- لە ساڵى 1959 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانى دەستگیر دەکرێت.

- به‌ درێژای ژیانی  زیاتر لە (11) ساڵ  زیندانى بووه‌.

- لەسەرەتاى ساڵى نەوەتەکان دەچێتە ریزى حزبى رەنجدەرانى گەل.

- بیرەوەرییەکانى لە ساڵى 1991 – 1992 بە دوو بەرگ چاپکراوە.

- ژیانی کراوەتە  فیلمێکى سینەمایى بەناوى (موسای بێ گۆچان)، لە دەرهێنانی ئایدن ئۆراکە و سێ کچ و کوڕی موسا عەنتەر و چەند ئەکتەرێک ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە، کە کاری وێنەگرتنى فیلمەکە (4) چوار ساڵی خایەندووە.

- سەرپەرشتى چەندین رۆژنامە و گۆڤارى کردووە، لەوانە رۆژنامەى (سەرچاوەى دیجلە)ى دەرکردووە.

- خاوەنى چەندین کتێبە دەربارەى مێژوو و ئەدەب و فلکلۆرى کوردى، لەوانە: (برینى ڕەش، فەرهەنگى تورکى – کورد لە ساڵى 1967، فرات ده‌ڕێژێت مه‌ڕمه‌ڕه‌، یادگارییەکانم....هتد).

- خەڵاتێکى تایبەت بەناویەوە کراوە بەناوى (خەڵاتى موسا بۆ رۆژنامەوانى) لە ساڵیادى تیرۆکردنیدا لە پێشبڕکێیەکى تایبەتدا دەدرێتە رۆژنامەنووسێکى سەرکەوتوو.

- سەر لە ئێوارەى رۆژى یەکشەممە 20/9/1992 لە گەڕەکى سەیران تەپە  لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان لەلایەن چەند کەسێک تیرۆرکرا و له‌ گوندی ئاکارسوی ماردین بەخاکسپێردراوە.