ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Sep 23, 2019

ئەنوەر شێخانی


- لە ساڵى 1951 لە دایکبووە.

- دەستپێکی کاری ھونەری بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە لە تیپی پێشڕەوی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

- یەکەمین شانۆ بەناوی (سەرەتان) بەشداری تێدا کرد، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ (مارەیی).

- لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی کارى سیاسی دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ زیندانیەکانى دیوانیە.

- لە ساڵی 1976 بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد لە مەڵبەندی گشتی.

- لە رۆژى 31/3/1991 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندى دیکە کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ لقى هەولێریان دامەزراندووە.

- لە ساڵى 1992 دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤى بووە.

- لە ساڵی 1998 دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە و (4) ساڵیش سکرتێری گشتی سەندیکا بووە.

- رۆڵێکى گرنگى بینییوە لە یەکگرتنەوە هەر دوو رێکخراوى یەکێتى ھونەرمەندانی کورردستان و سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان.

- زیاتر لە 60 کاری شانۆیی وەکو ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم و دەرهێنان بەشداری کردووە.

- وەکو ئەکتەرو بەرھەم ھێنەر بەشداری نزیکەی لە 10 فیلمی سینەمایی ناوخۆیی و جیهانى کردووە.

- سەرپەرشتی و بەشداری دەیان درامای کردووە و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دەیان کورتە فیلم.

- بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتى رێزلێنانە.

- ساڵی 2018 لە شاری هەولێر، بەهۆی 50 ساڵ خزمەت لە بواری هونەردا، مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرا.

- سەر لە بەیانى رۆژى دووشەممە 23/9/2019 بە هۆى تووشبون بەنەخۆشى شێرپەنجە لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردوە.