- ناوى ته‌واوى: مسته‌فا ره‌سووڵ دێلێژه.
- پیشه: شاعیر و زانای کورد.
- لە ساڵی 1906 له دایکبووه.
- چه‌ندین چاپکراوی له بواره‌کانی ئاییندا هه‌بووه.
- له سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تێکه‌ڵ به خه‌باتی گروپ و پارته نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازه‌کان بووه.
- پاشانیش له‌سه‌ر رێچکه‌ی باوکی روو له دنیا فراوانه‌که‌ی شیعر كردووه.
- چه‌ندین به‌رهه‌می تری وه‌رگێڕاوه و نووسیوه، دیارترینیان (گولستان) ی سه‌عدی شیرازییه، که به‌یه‌کێک له شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی فارس ده‌ناسرێ و ئه‌م کتێبه‌ی چه‌ندین جار له عێراق و ئێران له چاپدراوه‌ته‌وه.
- (شانۆی ناوماڵ) که کتێبێکه وه‌ک شێوازی رشته‌ی مرواری و کتێبی مێژوویی (ساداتی به‌رزنجه)ى نوسیووه.
- چه‌ندین ده‌ستنوسی له دوای خۆی به‌جێهێشتووه.
- له دوای كۆچى دوایشى دیوانه‌که‌ی له له‌لایه‌ن د.عیزه‌دین ئاماده و چاپکراوه.
- لە رۆژى 9/12/1963 لە تەمەنى (57) ساڵى له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و له گردى سه‌یوان به‌خاكسپێردراوه.