- ناوى تەواوى: رێبوار حەمەئەمین حەسەن.
- پیشە: نوسەر و ئهكادیمیست
- لە ساڵی 1968 لە گوندى (بارێى بچووک) لە دەڤەرى سیوەیلى شارباژێر لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانى تەواوکردووە و چۆتە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و لە ساڵى 1985 لەگەڵ خانەوادەکەى دەربەدەدربووە.
لە ساڵى 1988 لە وڵاتى دانیمارک بووەتە پەنابەر، دواجار بۆتە هاووڵاتى ئەو وڵاتە.
- هەر لەدانیمارک دەستى بەخوێندنى دواناوەندى کردۆتەوە و لە زانکۆ وەرگیراوە.
- خوێندنى بەکالۆریۆسى لە ساڵى 1996 تەواو کردووە.
- ماستەرى لە ساڵى 2000 لەبوارى فەلسەفەدا لە زانکۆى (Roskilde) وەرگرتووە.
- لەساڵى 2000 گەڕاوەتەوە هەرێمى کوردستان و لە زانکۆى سەڵاحەددین وەک مامۆستا دامەزراوە.
- لە ساڵى 2007 بەشى فەلسەفەى لە زانکۆى سەڵاحەددین کردۆتەوە.
- لەبوارى ڕەخنە و هزر و فەلسەفەدا تاکو ئێستاکە خاوەنى (28) بیست و هەشت بەرهەمى چاپکراوە.
- لەبوارى بەرهەمى ئەدەبیدا تاکو ئێستاکە خاوەنى (6) شەش بەرهەمى چاپکراوە.
- لەبوارى گفتوگۆ و هەڤپەیڤیندا تاکو ئێستاکە خاوەنى (2) دوو بەرهەمى چاپکراوە.
- لەبوارى وەرگێڕاندا تاکو ئێستاکە خاوەنى (6) شەش بەرهەمى چاپکراوە.
- کۆى بەرهەمە چاپکراوەکانى گەیشتۆتە (42) چل و دوو بەرهەمى چاپکراو.