- ناوى تەواوى: حه‌سه‌ن یاسین عه‌بدولڕه‌حمان.
- پیشە: نوسەر و وەرگێڕ.
- ساڵى 1965 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.
- لە ساڵى 1992 بڕوانامەى به‌کالۆریۆسى له کۆمه‌ڵناسی لە کۆلێژی ئادابى زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بەدەستهێناوە.
- لە ساڵى 2007 بڕوانامەى دووەمى به‌کالۆریۆسى له‌زانسته سیاسییه‌کان، لە به‌شی یاسا و سیاسه‌تى فاکه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانى زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- لە ساڵى 2019 بڕوانامەى ماسته‌رى له به‌شی کۆمه‌ڵناسی، کۆلێجی ئادابى زانکۆی عه‌ین شهمس لە قاهیره بەدەستهێناوە.
- لە مانگى 4ى 1981 تێکه‌ڵ به‌کاری سیاسیی نهێنی بووه له‌نێو چوارچێوه‌ی رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان (یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان).
- له رۆژى 17/4/1987 له‌سه‌ر کاری سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێره‌وه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ گیراوه.
- چەندین جار گیراوەو ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
- له ساڵی 1989 له‌هه‌ولێر به‌نهێنی رۆژنامه‌ی (ئاسۆی کرێکار)ی ده‌رکردووه.
- له ساڵى 1995 تاکو ساڵى 2001 ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و ئەندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی) و پاشان بەڕێوەبەری رادیۆی مەرکەزی و رادیۆی سلێمانی بووه.
- له ساڵی 1998 له‌سلێمانی یه‌که‌مین رۆژنامەی ئه‌هلیی ده‌رکردووه به‌ناوی (رۆژنامه‌نووس) و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌که بووه و رۆڵیان له ره‌خنه‌گرتن له حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌بووه.
- له‌رادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا کاری نووسه‌ری و هه‌واڵسازی و به‌ڕێوه‌به‌ریی کردووه.
- له گۆڤاره‌کانی (بیروهۆشیاری) و (نۆڤین) وه‌ک نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و سه‌رنووسه‌ر کاری کردووه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌و گۆڤارانه بڵاوکردۆته‌وه.
- له رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین بووه.
- لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار وتارى بڵاوکردۆتەوە و گۆشەى تایبەتى هەبووە لەباره‌ی کاروباری رێکخراوه ئیسلامییه توندڕهوکانه.
- له ساڵى 2006 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ناوی (مێژووی پێوه‌ندییه نهێنییه‌کانی نێوان ئه‌نسارولئیسلام و رێکخراوی قاعیده) بڵاوکردۆته‌وه و ساڵی 2006 وه‌ک کتێبیش چاپ و بڵاویکردۆته‌وه.
- جێگری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری که‌لتوور بووه.
- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی (سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستان)ه.
- لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2008 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (دۆسێی ئیسلام) بووه، که گۆڤارێکی لێکۆڵینه‌وه‌یی بووه‌و بایه‌خی به ئیسلام، ئیسلامی سیاسی و سۆسیۆلۆجیی ئایین داوه.
- لە ساڵی 2005 کتێبی (36 وانە لەبارەی رۆژنامەنووسی و رۆژنامەنووسیی کوردییەوە)ی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخانەوە چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
- ساڵى 2019 بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان حەمەڕەشید گورونەوە کتێبی (بەکر سدقی، گیانی نەتەوەیی و رەوتی رووداوەکان)ی عەزیز یاوەریان لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.
- ساڵى 2019 رۆمانی (دڵدارەکەم داعشە)ی خاتونی میسری هاجەر عەبدولسەمەدی لەعەرەبییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانى کوردى.