- ناوى تەواوى: تەها حسێن عەلی سەلامە.
- پیشه: ئەدیب و رەخنەگر و ئهكادیمیستى میسرى.
- لە رۆژى 15/11/1889 لە گوندی کیلو لە شارى ئەلمنیاى میسر لە دایکبووە.
- لە تەمەنى (3) ساڵى لە ساڵى 1902 خراوەتە بەرخوێندنى ئاینى.
- لەتەمەنی (4) ساڵی تووشی نەخۆشی چاو دەبێت و چاوەکانی لە دەستدەدات و ژیان بە تاریکی دەباتە سەر.
- یەکێکە لە ئەدیب و رەخنەگرە گەورەکانی وڵاتی میسر کە نازناوی عەمیدی ئەدەبی عەرەبی لێنراوە.
- لە ساڵی 1929 کتێبی (الایام) بڵاوکردۆتەوە، کە باس لە ژیانی خۆی دەکات.
- لە ساڵى 1917 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ (سوزان بریسو)ی فەرەنسی پێکهێناوە.
- خێزانەکەى کاریگەرى زۆرى هەبووە بۆ ئەوەى شارەزایی لە ئەدەب و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا هەبێت.
- خاوەنى دوو منداڵە بەناوەکانى (ئەمینە و مئنس)، کە مئنس وەکو باوکی بوەتە ئەدیب و نوسەری وڵاتی میسر.
- لەبواری رەخنەگرتن، وتار، رۆمان، کورتە چیرۆک، میژوو، شیعر، رۆمان، فەلسەفە و وەرگێراندا کاریکردوە.
- خاوەنى چەندین بڕوانامەیە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، شارستانیەتی ئیسلامی و لەگەڵ خوێندنی زانستی دەروونناسی.
- لە ساڵى 1914 بڕوانامەى دکتۆراى لە فەڕەنسا بەدەستهێناوە.
- لە ساڵى 1917 بڕوانامەى دکتۆراى لە سەر ئیبن خەلدون بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 1919 وەکو مامۆستا لە زانکۆی میسر وانەی مێژووی یۆنانی و ڕۆمانی وتۆتەوە.
- لە ساڵى 1930 ڕاگری کۆلێژی ئادابی میسر بووە.
- لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 1950 وەزیری رۆشنبیری میسر بووە.
- زۆر کاریگەر دەبێت بەم کەسایەتیانە: ڕبو عەلا مەعری، کە یەکێکە لە شاعیرو فەیلەسوف و ئەدیبە عەرەبەکان لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسی، ئیبن خەلدون کەیەکێک بوو لە زاناکانی بواری مڕۆڤ، دیکارت فەیلەسوف و زانای بواری بیرکاری و فیزیایی.
- لە رۆژى 28/10/1973 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.