- ناوی ته‌واوی: شه‌ریف جه‌رجیس سلێمان.
- پیشه‌ى هونه‌رى: موزیسیان.
- له ساڵی 1955 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگاى هه‌ولێر و ناوه‌ندی له خوێندگاى جمهوری ته‌واوكردووه.
- بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و بون به مامۆستا له خانه‌ی مامۆستایانی له دهۆك وه‌رگیراوه، به‌ڵام دواى ساڵێك خوێندن، خوێندنه‌كه‌ى دهگوتزێتهوه بۆ خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر.
- له رۆژى 19/7/1977 بڕوانهمهى دبلۆم له خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر به‌ده‌ستده‌هێنێت.
- له ساڵى 1977 بووه‌ته مامۆستا له گوندی (كه‌ونه گوند)، كه هه‌ر خۆشی خوێندنگاكه‌ى له‌و گونده كردۆته‌وه.
- له چه‌ندین گوند و شارۆچكه‌ى سنورى شارى هه‌ولێر و ناو شار مامۆستایه‌تى كردووه.
- له ساڵی 1974 به‌شدارى له كارى هونه‌رى كردووه له تیپی هونه‌ری نوێی كوردی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێرزاد حه‌وێزی.
- له ساڵی 1975 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر تا ساڵی 1981 به‌رده‌وام بووه.
- له ساڵى 1976 ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ى تیپی هونه‌ره میللیه‌كانی هه‌ولێر بووه.
- له ساڵی 1979 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق.
- له ساڵی 1981 بووه‌ته سه‌رباز و به‌شدارى پێكراوه له جه‌نگی (عێراق و ئێران).
- له رۆژى 27/9/1981 به‌دیل ده‌گیرێت له‌لایه‌ن سوپای ئێران، بۆ ماوه‌ی (9) ساڵ زیندانى ده‌كرێت.
- له رۆژى 13/9/1990 ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌ى خۆى له چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر.
- له ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
- ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای (زیرو به‌م) بووه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د.
- ئه‌ندامى تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بووه.
- كاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی هه‌ولێر كردووه.
- له رۆژى 2/12/2020 له ته‌مه‌نى (65) ساڵى دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به نه‌خۆشى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كردووه.