- ناوى تەواوى: محەمەد جەزا عەلى.
- لە رۆژى 3/2/1949 لەگەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایک بووە.
- هونەرمەندێکى دەنگخۆشى کوردە.
- لە پاڵ کارى گۆرانى وتن هۆنراوەشى نوسیوە.
- له‌منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و گۆرانى وتنى کردووە.
- لە قۆناغی خوێندنى سەرەتاییەوە هەست بە دەنگ خۆشییەکەی کراوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە.
- لە ساڵی 1968 لە تەمەنی (19) ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی (6) منداڵە کە (4)یان کچن و ئەوانى تر کوڕن.
- له ساڵی 1969 ئه‌ندامی (تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی) بووە.
- له‌ساڵی 1970 چۆتە شاری هه‌ولێر و لەوێ نیشته‌جێ بووە.
- لە ساڵى 1971 یه‌که‌مین به‌رهه‌می به‌ناوی (بیبی خانم) له شارى سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی (تیپی مۆسیقاى باواجی کۆیه) تۆمارکردووە.
- لە ساڵی ١٩٧٤ چەند سرودێکى تۆمارکرد، لەوانە: (خوشکە لەیلا. کوردستانە... کوردستانە، ھەم گەرمیان و ھەم کوێستانە).
- لە ساڵی 1977 به‌رهه‌مێکی تری به‌ناوی (ئیشق و ئازادی) بڵاوکردەوە، کە له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بڵاوبوویەوە.
- له ساڵی 1977 دوو گۆرانى له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە.
- له ساڵی 1978 چوار گۆرانى له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە.
- له ساڵی 1980 دوو له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر) تۆمارکردووە.
- سه‌رجه‌م گۆرانییە تۆمارکراوه‌کانی (212) گۆرانین، جگه لهبهشداربوون له‌سه‌دان ئاهه‌نگ و ڤێستیڤاڵ و ئاهه‌نگی تایبه‌تى.
- لە ساڵی ١٩٧٢ زیاتر دەرکەوت، ئەویش بەهۆى کۆچی دوایی ھونەرمەند حەسەن، کە لاوانەوەیەکى بۆ وتوە.
- لە رۆژى 23/5/1981 بەهۆى بێزارکردن، هه‌راسانکردن و راوه‌دوونان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه شاری هه‌ولێر جێدەهێڵێت و روودەکات شاخ.
- لەدواى ھەڵگیرسانى شۆرشی نوێ، حەمە جەزا ئامادەنەبووە سرود بۆ رژێمى بەعس بڵێت، هەر بۆیە بۆتە پێشمەرگە و بەشدار بووە لە شۆڕشى نوێ‌دا.
- لە رۆژى ٢١/٣/١٩٨٤ لە ئاھەنگی گەورەی سورداش بەشداربووە و چەندین گۆرانى و سوردى وتوە.
- لە شاخ له‌گه‌ڵ (تیپی مۆسیقاى شه‌هید کارزان) درێژه بەکارى هونەرى دەدات و کۆمه‌ڵێک سروودی نیشتمانی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌باتی رزگاریخوازی کوردستان تۆماردەکات.
- لە ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک رۆیشتوون.
- لە دواى راپەڕینى بەهارى 1991 جارێکى دیکە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
- له‌دوای ساڵى 2000 چه‌ندین ئاهه‌نگی له شارەکانى هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکوک، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەنجامداوە و به‌شداری ده‌یان به‌رنامه‌ی رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی کردووه.
- لە ساڵى 2007 دووچاری نەخۆشى شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس دەبێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زۆر وڵاتى دیکەى کردووە.
- له ساڵی 2009 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبەخشیووە.
- بەر لەکۆچى دوایى بەرهەمێکی نوێی بەناوی (خۆڕاگری) ئامادەکردبوو، کە بۆ ئەو کەسانەى نوسیبوو، کە تووشی شێرپەنجە بوون،دواى کۆچى دوایشى هونەرى کوڕى وتویەتیەوە و بڵاوى کردۆتەوە.
- لە ساڵى 2018 لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایشیدا، کتێبی (حەمەجەزا، جیهانێک لەهونەر، هەڵوێست، هۆنراوەو بەرەنگاری) لە نوسینى (د. عەبدولواحید ئیدریس) بڵاوکراوەتەوە.
- لە دواى کۆچى دوایى چەندین بەرهەمى لە لایەن هونەرمەندان وتراونەتەوە.
- خاوەنى دیوانێکی گه‌وره‌ی تایبەت بەخۆیەتى کە 239 لاپەڕەیە.
- لە رۆژى 1/10/2010 لە تەمەنى (61) ساڵى پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاک دەسپێردێت.
لە رۆژى 10/11/2018 لە دیوانەکەیدا شیعرێکى له‌شاری (هێرلیو) له‌دانیمارک لەسەر نەخۆشیەکەى نوسیوە بەم شێوەیەیە:
بۆکرۆزی دێ له سینه‌م
قرچه‌ی سوتانی جگه‌رمه
ئهتاسێنی هه‌ناسه‌و دڵ
زۆر له‌سه‌رخۆ نه‌رمه نه‌رمه
هێدی هێدی گڕ ئه‌سێنێ
ئازار وا گه‌یشته جه‌سته‌م
ده‌زانم ده‌ردم گران
من ده‌رده‌داری شێرپه‌نجه
مه‌رگم نزیکه و لێم حاڵی
ده‌وایه‌ک بۆ سه‌ره‌تانم
تا ئه‌وکاته‌ی چاولێک ئه‌نێم
بههێوای خۆشی ژیانم