ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ع)
Oct 7, 2019

عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا


- له‌ هاوینی 1943 لە ئاکری لە دایکبووە.

- نووسەر و وه‌رگێڕ و ڕۆژنامه‌نووس.

- خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له‌ شاری موسڵ ته‌واوکردووه‌

- له‌ساڵی 1958 لە شارى مۆوسڵ چووه‌ته‌ ریزی حزبی شیوعی عێراق.

- له ‌ساڵی 1961 یه‌که‌م وتارى نووسیووە کە ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی سیاسی بووە و بۆ ڕۆژنامه‌ی (الاستقلال)ى له‌ به‌غدا ناردووە، بەڵام بۆیان بڵاونەکردۆتەوە و هۆکارەکەشى نەزانیووە.

- لە رۆژى 1/4/1963 پێوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ کردووه‌.

- لە  دوای مفاوه‌زاتی ساڵی 1963-1964 نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و حکومه‌تی عێراق، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شارى (موسڵ) ده‌ستی به‌ چیرۆک نووسین کردووه‌، بە زمانی عه‌ره‌بی ڕۆژنامه‌کانی: (فتی العراق) و (فتی العرب) و (الثورە العربیة) له‌ شارەکانى بەغدا و موسڵ بڵاویکردۆتەوە.

- له‌ ساڵی 1964 له‌ پێشبڕکێیه‌کی چیرۆک، خه‌ڵاتی یه‌که‌مى له‌ رۆژنامه‌ی (فتی العرب) وه‌رگرتووه‌

- لە  ساڵی 1970 وه‌ک نووسه‌ر و په‌یامنێر له‌ (التأخی) دامه‌زراوه‌، نزیکه‌ی چوارساڵ له‌ وێدا کاری کردووه‌.

- لە ساڵى 1970 به‌ رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له‌ نێوان شۆڕش حکومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مە لەشارى  هه‌ولێر دامه‌زراوه‌.

- لە  ساڵی 1973 له‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژی کوردستان (شمس کوردستان) وه‌رگیراوه‌.

- لە  1974- 1975 کارمه‌ند بووه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی عێراق.

- لە دوای راپه‌ڕینى 1991 بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ ڕۆژنامه‌کانی (کوردستانی نوێ، الاتحاد) و تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان کاری کردووه‌.

- له ساڵى 1998 تاکو ساڵى 2008 کارمه‌ندی رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد (ازاعة‌ العراق الحر) بووه‌.

- لە ساڵى 2004 لقی موسڵى سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستانی دامه‌زراندووه‌ و بۆ زیاتر له‌ (5) به‌رپرسی لقه‌که‌ بووه‌.

- لە  ساڵی 2006 رۆژنامه‌ی (الحقیقة‌) ی له‌ موسل ده‌رکردووە، که‌ جاران له‌ شه‌سته‌کان له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوان: مه‌لا ئه‌نوه‌ر مائی و جه‌رجیس فه‌تحولڵا له‌ موسڵ ده‌رده‌چووە و (2) ساڵ سه‌رنووسه‌ری بووه‌.

- لە سه‌ره‌تای ساڵی 2008 رۆژنامه‌ی (رایة الموسل) له‌ شاری موسڵ ده‌رکردووه‌، سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نی ئیمتیازی بووه‌.

- (3) ساڵ له‌ گۆڤاری (الثقافە)ی به‌غدایی کاری کردووه‌.

- ماوه‌یه‌ک سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (کاروان العرب) بووه‌.

- (3) سێ ساڵ له‌ (ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا) کاری کردووه‌.

- ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (په‌یامی ئه‌یلوول) بووه‌.

- ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد بووە.

- ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌.

- ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان بووه‌.

- لە چەندین رۆژنامە و گۆڤارى ناوخۆ و دەروە وتارى بڵاوکرۆدتەوە.

- لە رۆژى 29/6/2019 لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

به‌رهه‌م و چاپکراوه‌کانی:

- قضایا کردستانیة، من مطبوعات دار ئاراس للطباعة والنشر،، الطبعە الاولى، اربیل، 2002.