ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ش)
Oct 9, 2019

شڤان پەروەر


- ناوى تەواوى: ئیسماعیل ئایگون

- گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیار

- لە رۆژى 23/9/1955 لە گوندى سۆرى پارێزگاى رحاى باکورى کوردستان لەدایکبووە.

- لە ساڵى 1974 دەستى بەچالاکى هونەرى کردووە.

- زیاتر لە ٢٥ ئەلبۆمی پێشکەش کردووە.

- بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێدەنرێت.

- لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن.

- لە ساڵی ١٩٧٦بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە وڵاتی بە جێھێشتووە و چوەتە وڵاتى ئەڵمانیا.

- لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری دامەزراندووە.

- لە ساڵى 2004 لە ئەلبومی (من بێریا تە کریە)، خەڵاتی گرنگترین مۆسیقای فەڕەنسا لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردۆتەوە.

- لە ساڵى ٢٠٠٩ داواى لێکراوە لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد.

کۆمەڵێک بەرهەمى هەیە، لەوانە:

- گۆڤەندا ئازادیخوازان، ١٩٧٥

- ھەڤالێ بارگرانم، ١٩٧٦

- ھەرنە پێش، ١٩٧٧

- ئەی فەرات ، ١٩٧٨

- کینە ئەم، ١٩٧٩

- ھای دل، ١٩٨٠

- گەلێ من رابە، ١٩٨١

- ئاگری، ١٩٨٢

- بلبلۆ / فەرزێ، ١٩٨٣

- دۆتمام، ١٩٨٥

- لێ دیلبەرێ، ١٩٨٦

- ھەڵەبجە، ١٩٨٨

- خەونا من / قاسملۆ، ١٩٩١

- زەمبیلفرۆش، ١٩٩٢

- یا ستار، ١٩٩٥

- نازێ، ١٩٩٦

- ھێڤیا تە، ١٩٩٩

- رۆژ و ھەیڤ، ٢٠٠٠

- سارێ، ٢٠٠١