- پیشه: شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسهرى نه‌مساوى.
- له رۆژى 6/5/1921 له شارى ڤین پایته‌ختى نه‌مسا له بنەماڵەیەکی بە ڕەگەز جوو له دایكبووه.
- خوێندنى له شارى ڤین ته‌واو كردووه.
- له ساڵى 1938 دواى ئه‌وه‌ى باوكى لە لایەن دەزگای هەواڵگریی نازییەکانەوە دەگیردرێت و لە کاتی لێپپیچینەوەدا ده‌یكوژن.
- به ناچارى لە ڕێگای وڵاتی به‌لجیكاوه رایكردوه بۆ به‌ریتانیا و لەوێ کۆمەڵەیەکى پێكهێنا بۆ رزگاركردنى ئەو کەسانەی کە لە نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا لە لایەن نازییەکانەوە گیانیان لە مەترسی دایە، توانى یەکێک لەوانه دایكى خۆى لە ڕێگه‌ی ئەو گرووپەوە ڕزگاری بكات.
- یه‌كێك بووه له شاعیره ناسراوه‌كانی سەردەمی خۆی.
- بە یەکێک لە وەرگێڕە هەرە سەرکەوتوو و بە تواناکان دەناسرێت، بە تایبەت لە وەرگێڕانی بەرهەمەکانی "شێکسپێر" و بەرهەمە دراماکانی نووسەرانی دیکەی به‌ریتانی و ئینگلیزی.
- له‌دواى جه‌نگى دووەمی جیهانی، یەکێک لە شاعیرە هەر دیار و کاریگەرەکان دەبێ، کە ڕۆڵی زۆر سەرەکی و بنچینەیی لە لە ڕووداوە سیاسییەکاندا دەگێڕێ.
- دید و ڕوانینێکی زۆر مرۆڤ دۆستانەی لە بەرهەمە شیعرییه‌كانیدا هەیە.
- خاوەنی (10) خەڵاتی جۆراوجۆری ئەدەبی و کولتووری بووە.
- لە ساڵی 1952 تاكو ساڵى 1968 شرۆڤەکار و وتارنووسی ڕادیو (بی بی سی) بەشی ئه‌ڵمانی بووە.
- یەکێک لە بەناوبانگترین کتێبە شیعرییەکانی (شیعرە داڵدارییەکان)ه.
- بەرهەمەکانی بۆ زۆربەی زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراون و به‌شێكى زۆریش له شیعره‌كانى كراون به كوردى.
- خاوه‌نى چه‌ندین وته‌ى ناوازه‌یه و له‌وانه: " منداڵەکان بە گاڵتەوە بەردیان دەگرتە بۆقەکان ، بەڵام بۆقەکان بە ڕاستی دەمردن ..!".
- له رۆژى 22/11/1988 له ته‌مه‌نى (67) سڵى له شارى بادن بادن له ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایى كردووه.