ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Sep 2, 2019

ئەحمەد ھەردی


- ناوى تەواوى: ئەحمەدی حەسەن عەزیز مەعرەف

- لە ساڵى 1922 لە شارى سلێمانى لە دایکبووە.

- شاعیر و  نووسەرێکى بە ناوبانگی کوردە.

- بەشێکى زۆربەی تەمەنی بۆ خزمەتی بواری ئەدەب و شێعری کوردی تەرخان کردووە، ‌لە بواری شێعری کلاسیک و غەزەڵدا خاوەن ڕێچکەیەکی تایبەتە و هەڵگری ڕوانگەی جوانناسییه‌.

- زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبیدا ھەبووه‌ و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە.

- ساڵی 1941بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە شارى سلێمانى

- لە کۆتایی چلەکاندا لە کار دەرکراوە و له‌ به‌غدا چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە.

- یەکەمین کۆمەڵە شێعری بەناوى (رازى تەنیایى) لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاوبۆتەوەو لەوکاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپدراوەتەوە.

- لە ساڵی 1959لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی تردا کۆمەڵەى ئازادى ژیانەوەى یەکێتى کورد (کاژیک) دادەمەزرێن و ھەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی کۆمەڵەکە.

- بۆ ماوەیەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیى نووسەرانی کورد بووە هەروەها بۆ ماوەیەکیش سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتى نوسەرانى کورد بووە.

- ساڵی 1963پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە.

- ساڵی 1966لەسەردەشت لەلایەن دەزگاى هەوڵگرى ئێران (ساواک) دەستگیر کراوە، لەگەڵ ئازادبوونشیدا گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان.

- لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا بەشدار بووە.

- دواى بەستنى پەیمانی جەزائیر  چووەتە ئێران.

- ساڵانی 1973 تا 1974لەکۆلیجی ئادابی زانکۆى سلێمانى مامۆستاى وانەبێژ بووە ، بۆ ماوەیەکیش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.

- ساڵی 1974دیسانەوە پەیوەندیی کردۆتەوە بە شۆڕش.

- دواى ھەرەسھێنانی شۆڕشى ئەیلوول، ئاوارى ئێران بووە تاکو ساڵی 1979.

- ساڵی 1979گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانی.

- لەساڵی 1988 پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوە، بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتى سۆسیالیستى کورد (پاسۆک).

- ساڵی 1989 وازی لە پاسۆک ھێناوە، وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینى بەهارى 1991.

- ساڵی 1992چووەتە تاراوگە و لە شارى لەندەن نیشتەجێ بووە، ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر کێشی عەرووز لە شێعری کوردیدا تەواو کردووە.

- ساڵی 2004 لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە.

- بەھۆی ژیانی ئاوارەیی بەشێک لە لێکۆڵینەوە و دەقی ئەدەبی و ھونەرییەکانى فەوتاون و به‌ چاپ نه‌گه‌یشتووه‌.

- دواى ڕووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ هه‌رێمی کوردستان.

- زمانەکانى کوردی، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزى زانیووە.

- بەشێکى زۆرى شیعرەکانى کراون بە گۆرانى.

- لە رۆژى 29/10/2006 لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.