- ناوى تەواوى: چۆپی شاکر فەتاح
- لە رۆژى 10/6/1983 لە شارى کەرکوک لە دایکبووە.
- گۆرانیبێژ و پێشکەشکارى کورد.
- لە ساڵى 1986 لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا شارى کەرکوکی جێهێشتووە و چوونەتە وڵاتی ھۆڵەندا.
- لە ساڵى 1990 لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لە هۆڵەندا، بۆ فێربوونى گڕو گاڵی موزیک و گۆرانی وتن.
- لە ساڵى 1996 لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ ماوەى دوو ساڵ لە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا دەبێت بۆ ئەوەى بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی پەیدا بکات.
- لە ساڵى 1998 وانەى موزیک (کیبۆڕد) خوێندووە.
- لە ساڵى 1999 لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ.
- لە ساڵى 2000 دەچێتە ئەکادیمیای کوردی لە ئەڵمانیا.
- لە سەرەتادا بەوتنەوەى گۆرانى گۆرانیبێژە ناودارەکان دەستى بەکارى هونەرى کردووە.
- لە ساڵى 2000 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.
- هونەرمەند و ئاوازدانەر بورهان موفتى زادە ھاندانی زۆرى داوە بۆ ئەوەى لە هونەرى گۆرانى وتن بەشداربێت و بۆ ئەم مەبەستەش هاوکارى زۆرى کردووە.
- خاوەنى چەندین کۆنسێرتە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و باکورى کوردستان و دەرەوە.
خاوەنى چەندین گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومە، لەوانە:
- چیت ناوبنێم، 2004.
- ناوت دەنێم ژینۆ، 2007.
- کریستاڵ، 2010.
- شارا، 2011.
- باران، 2012.