ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ت)
Oct 19, 2019

تاهیر تۆفیق


- ناوی ته‌واوی: تاهیر تۆفیق ئەوڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی.

- له ‌ساڵی 1922 له ‌گه‌ڕه‌کی (به‌فری قه‌ندی)ى ‌شاری کۆیه‌ لە دایکبووە.

- لە ساڵى 1929 ته‌مه‌نی ۷ ساڵیدا باوکی ده‌یـباته‌ سوخته‌خانه‌ و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ فێری ئه‌لف بێی کوردی و عه‌ره‌بی بووە.

- لە ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە خوێندنگای سەرەتایی و لە بەر زیرەکی لە پۆلی دووەم دادەنرێت.

- لە ساڵى 1936 لە ته‌مه‌نی 14ساڵیدا که‌ لە پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه‌ به‌هره‌ی گۆانیبێژی هەبووە و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێت، وه‌ک که‌سێکی دەنگخۆش بە ناوى تاهیر تۆفێق ناوی ده‌رکرد و دواتر نازناوى ‌خاڵه‌ تاهیرى پێبەخشرا.

- لە ساڵی 1942 بەهۆى گرانى و هەژارییەوە به‌ ناچاری ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێک له‌ ئه‌رکی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی.

- تاکو پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی خوێندووە.

- له ‌ساڵی 1945ه‌وه ‌بووه‌ته ‌سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قابێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی کورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وتووە.

- له‌ ساڵی 1945بۆ یه‌که‌مجار دەچێتە رادیۆى به‌غدا و مه‌قامی (ئه‌ی له‌گورێ له‌ سووره‌ گوڕێ) و به‌سته‌ی (کراس زه‌ردێ)ی تۆمارکردوەو بڵاویکردۆتەوە.

- لە رۆژى 12/9/1956 لە شارى هەولێردەبێتە فەرمانبەر بە کاتبی ناحیەی سیدەکان.

- لە ساڵی ١٩٥٧ دەچێتە شارى بەغدا و لە دووای شۆڕشی ١٤ی تەمموز دەگەڕێتەوە کۆیە.

- لە ساڵی ١٩٨٠ توشی پاڵە پەستۆی خوێن و شەکرە دەبێت چەند جاریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چووە بۆ دەرەوەی وڵات بەڵام بێ سوود بووە.

- له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا هەریەکە لە (سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د) کاریگەریى زۆریان کردۆتە سەرى.

- شیعرى شاعیران (حاجی قادری کۆیی، وه‌فایی، نالى، مەحوى، مسته‌فا به‌گی کوردی، سافی هیرانی، عوسمان عه‌ونی، به‌ختیار زێوه‌ر، فایه‌ق بێ که‌س، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هه‌ژار، هێمن، گۆران، مه‌دهۆش، دڵدار، دڵزار، مه‌جید ئاسنگه‌، شاره‌زا و ...هتد) کردویەتى بە گۆرانى.

- له‌ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌که ‌و په‌رتوکی به‌و ده‌قه‌ شیعریانه‌ی بۆ ‌گۆرانی وتویەتى به‌چاپى گه‌یاندووه.

- له‌ساڵی 1983 کتێبى (گوڵی سه‌ربه‌ستی) لەلایەن که‌ریم شاره‌زا چاپکراوە و پێشەکى بۆ نوسیووە.

- خزمه‌تێکی زۆری به‌ گۆرانی و موزیکی کوردی کردووه‌ و زۆرێک له‌و مقام و به‌ستانه‌ی که‌ له‌ سوخته‌خانه‌ و خانه‌قاکاندا قه‌تیس مابوونه‌وه‌ هێنایه‌ ناو موزیکی کوردییه‌وه‌ و له‌ فه‌وتان ڕزگاری کردن.

- به‌ ناوبانگترین مه‌قامی (شیرن به‌هاره)یه‌ که‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌ و به‌ یه‌کێک له‌ به‌چێشترین مه‌قامه‌ کوردییه‌کان داده‌نرێت.

- لە دواى کۆچى دوایشى، هەموو ساڵێک لەهەمان رۆژدا لەلایەن تیپى مۆسیقاى باواجى کۆیە و چەندین ناوەندى هونەرى دیکە بەشێوازى جیا جیا  یادى دەکەنەوە.

- نازناوى هونەرمەندى گەلى پێدراوە.

- رۆژى کۆچى دوایشى بووە بە رۆژی هونەر.

- لە رۆژى 20/10/1987 لە تەمەنى (65) ساڵیدا له ‌شار‌ی کۆیه کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارە لە مەراسیمێکى شایستەدا بەخاک سپێردراوە.

- لە رۆژى 20/10/1987 لە تەمەنى (65) ساڵیدا له ‌شار‌ی کۆیه کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارە لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گۆڕستانی (غەریبان) بەخاک سپێردراوە.