ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ع)
Oct 21, 2019

عادل ئیمام


- ناوی تەواو: عادل محەمەد ئیمام مەحمود.

- ئەکتەر و شانۆکار.

- لە رۆژى 17/5/1940 لە گوندی شەها لە مەنسوورە لە پارێزگای دەقهەلییەى میسڕ لە دایکبووە.

- لە خوێندندا زیرەک نەبووە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی دواى دوو ساڵ مانەوە نمرەیەکی کەمی بەدەستهێنا و لە بەشی کشتوکاڵ وەرگیرا.

- بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى کشتوکاڵ زانکۆى قاهیرە بەدەستهێناوە.

- بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرە عەرەبەکان دادەنرێت، کە زۆرترین دەرکەوتنی هەیە لەبەردەم کامیرادا.

- لە ساڵى 1962 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- سەرەتای کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی خوێندکار بووە لە بەشی کشتوکاڵ.

- لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکاندا ناوبانگى زۆرى پەیدکرد، لەو ماوەیەدا چەند بەرهەمێکى پێشکەشکرد لەوانە (گەڕان بەدوای ئابڕووچووندا)، (۲٤ کاتژمێر خۆشەویستی).

- دواى ئەوەى لە ساڵی ۱۹۸٠بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ دورکەوتبوەوە لە کاری زنجیرە درامادا، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۲ و دوای دابڕانێکی زۆر بە زنخیرە درامای (گروپی ناجی عەتا ) گەڕایەوە ناو دنیاى دراما.

- خاوەنى چەندین خەڵات و رێزلێنانە لە ناوخۆى میسر و دەرەوە.

- لە ساڵى 1995 بۆ یەکەمجار خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لە فێستیڤاڵى قاهیرە بۆ فیلمى سینەمایى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 2/2/2012 لە دادگاى میسر سزاى زیندانیکردنى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ بەسەردا سەپێنرا لەگەڵ پێبژاردنى 1000 جنیەى میسرى، بە بیانوى ئەوەى فیلمەکانى لەگەڵ ئاینى ئیسلام یەکى نەگرتۆتەوە.

- لە رۆژى 12/9/2012 دادگا بێ تاوانى عادل ئیمامى سەلماند.

- بەشدارى چەندین زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنی و فیلمی سینەمایی و شانۆگەری کردووە.

دیارترین کارە هونەریەکانی :

- مدرسە مشاغبین، 1973.

- الواد سید الشغال، 1984.

- تیرۆر و كەباب - الارهاب و الكباب، 1993.

- نوستن لە هەنگویندا - نوم في العسل، 1996.

- باڵەخانەی یەعقوبیان - عمارة یعقوبیان، 2006.

- بوبوس، 2009.

- زەهایمەر، فیلم، 2010.

- خاوەن دڵخۆشی - ساحب السعادة، زنجیرە دراما، 2014.

- مامۆستا و سەرۆك بەش - أوستاذ و رئیس قسم، زنجیرە دراما، 2015.

- مأمون و شركاە، زنجیرە دراما، 2016.