- لە ساڵی 1957 لە شاری بەعقوبە لەدایک بووە.
- رۆماننوس و چیرۆکنووسی ناوداری عێراقی.
- لە ساڵی 1980دا بەکالۆریۆسی لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوریدا بەدەست هێناوە.
- مامۆستای ئامادەیی بووە و وانەی ئابووری وتۆتەوە.
- ژمارەیەک کتێبی لە بوارەکانی چیرۆک و رۆمان و لێکۆڵینەوە و رەخنە چاپکردوە.
- بە رۆمانی (کوژرانی پیاوە کتێبفرۆشەکە) ناوبانگی دەرکردوە و لە ماوەی ساڵێکدا (10) جار چاپکراوەتەوە.
- بەرهەمەکانى بۆ چەندین زمان وەرگێردراون، لەناویشدا چەند بەرهەمێکى بۆ زمانى کوردى وەرگێڕدراون.
- لە ساڵى 2018 لە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی روناکبیریی گەلاوێژ بەشدار بووە.
- لە رۆژى 6/4/2018 لە رۆژی دووەمی چالاکییەکانی فێستیڤاڵدا لە تەوەری (وەرگێڕانی ئەویدی لەرووی رۆشنبیرییەوە) بە بابەتێک بەشداریی کرد بەناونیشانی (وەرگێڕانی ئەویدی و ساتی ئامادەنەبوونی رۆشنگەری).
- لە رۆژی یەک شەممە 8/4/2018 لەکاتێکدا خۆی ئامادە کردبوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێتەوە بۆ شارى بەغدا بۆ ناو کەس و کارى، تەندروستیی تێکدەچێت و جەڵدەی دڵ لێیدەدات و رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت.
- کاژێر 10ی سەرلەبەیانی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەی 9/4/2018 لة تەمەنى (61) ساڵى لە نەخۆشخانەی بووژانەوەی دڵ لە سلێمانی بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
- لە رێورەسمێکدا بە بەشداریی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژو هەندێ لە نووسەرانی تر و کەسوکاری کۆچکردوو، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی.
چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە، لەوانە:
- سەرکەوتن بەرەو بورجی دووانە، کۆمەڵە چیرۆك، بەغداد، 1989.
- سێبەری تووە سوورەکە، کۆمەڵە چیرۆك، بەغداد، 1993.
- ئەو و دەریا، کۆمەڵە چیرۆك، بەغداد، 2000.
- کازیوەی لەقلەقەکان، رۆمان، بەغداد، 2000.
- وێستگە دوورەکان، کۆمەڵە چیرۆك، بەغداد، 2004.
- هاندان، چیرۆک، دیمەشق، 2004.
- گوڵی بادەم، کۆمەڵە چیرۆك.
- سێبەری جەستە، رۆمان، 2015.
- ئەو رۆشنبیرەی لووت لە هەموو شتێک دەژەنێت، لێکۆڵینەوە، 2016.
- كوژرانی کتێب فرۆشەکە، رۆمان، 2017.
- گێڕانەوە بە مێژوو خۆی دەنوێنێت، لێکۆڵینەوە، 2017.
- بوارێک بۆ شێتبوون، رۆمان، 2018.