ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ن)
Oct 27, 2019

نەوال سەعداوی


- لە رۆژى 27/10/1931 لە گوندی کەفەر لە تحلەی شاری قلیوبیە لە دایکبووە.

- نوسەر و داکۆکیکاری بواری مافەکانی ژنان و پزیشکی نەخۆشیە دەرونیەکانە.

- دووەم منداڵی خێزانەکەیەتى.

- لە ساڵی ١٩٥٥ بڕوانامەی بەکالوریوسی لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى قاهیرە بەدەستهێناوە.

- لە ساڵى 1955 لەگەڵ یەکێک لە هاوپیشەکانی بەناوی ئەحمەد حلمی، هاوسەرگیری ئەنجام داوە، بەڵام ماوەی هاوسەرگیریەکەی زۆر ناخایەنێت و دوای دوو ساڵ لە هاوسەرەکەی جیا بۆتەوە.

- لە ساڵى 1957 سەرەتای نوسینی بووە، کاتێک چیرۆکێکی کورتى بە ناونیشانی ( فێری خۆشەویستی بووم) نووسیوە.

- لە ساڵی ١٩٥٨ دا یەکەمین رۆمانی بەناوی ( بیرەوەریەکانی دکتۆرەیەک ) بڵاوکردەوە.

- لە ساڵی ١٩٦٤ دا لەگەڵ پزیشک و رۆمانوس شەریف حتاتە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوەتەوە.

- لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ ساڵی ١٩٧٦ گرنگی بە روانگەی مافەکانی ژنان داوە لەگەڵ نەخۆشیە دەماریەکان لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی (عین الشمس).

- لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ ساڵی ١٩٨٠ بۆتە راوێژکاری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ژنان لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

­- لە ساڵی ١٩٨١ دا بەشدار دەبێت لە دەرکردنی رۆژنامەیەکی تایبەت بە ژنان بە ناوی (ڕوبەڕوبونەوە) ئەمەش دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی میسڕ بە سەرۆکایەتی ئەنوەر سادات.

- ئەو ماوەیە لە زینداندا بووە بە خۆشترین و جوانترین رۆژەکانی ژیانی ناودەبات.

- لە ساڵى 1982 دەستەى دامەزرێنەرى کۆمەڵەى ژنانى عەرەبی بووە.

- لە ساڵى 1983 ئەو کاتەى لە زینداندا بووە دەست بە نوسینی کتێبێکی بەناوبانگی دەکات بەناوی (بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان.

- لە رۆژى 12/3/2008 دادگای میسڕ رەتی دەکاتەوە رەگەزنامەی میسڕی لێبسەنێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێکی میسڕیەوە بەهۆی بیروباوەڕەکانیەوە داوای لە دژ بەرزکرابۆوە.

- لە شارى قاهیرە چەندین ئەرکى پێشپێردراوە لە لایەن وەزارەتى تەندروستى میسر.

- بۆ ماوەیەک سەرنوسەرى گۆڤارى تەندروستى بووە لە شارى قاهیرە.

- بەهۆی بیرو باوەڕەکانیەوە لە کۆمەڵگای عەرەبیدا بە ژنێکی بێباوەر(کافر) پێناسە کراوە.

- نوسین و بابەتەکانی لە بەشێک لە راگەیاندنەکانی جیهانی عەرەبی و کۆمەڵگای میسڕیدا قەدەغە کراوە.

- لە کۆتایى مانگى 11/2014 سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، شارەکانى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجەى بەسەرکردەوە.

- دەربارەى کورد وتویەتى: "ژن و پیاوی کورد قارەمانن و هەموو ئەو دیدارانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامم داون دەینوسمەوە و بڵاویان دەکەمەوە.

- بۆ ماوەى (6) رۆژ سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد لەم ماوەیەدا چەندین دیداری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە تایبەت رێکخراوەکانی ژنان ئەنجامداوەو چاوی بە چەندین ژنە پێشمەرگە و گەریلا کەوتووە، هەروەها سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کردوە تا لە نزیکەوە گەورەیی ئەو کارەساتە ببینێت و ئێوارە کۆڕێکیشی لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی سازکردوە.

- دەربارەی کچە فرۆشراوەکانی کوردیش بە میسر کە لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا عێراق بە میسری فرۆشت، وتویەتی: "دەبمە پارێزەری ئەو کچانە و بەدواداچونی بۆ دەکەم و پارێزەریان دەبم".

- بەرهەمەکانى بۆ چەندین زمانى زیندووى جیهان وەرگێڕدراون و چەندین بەرهەمیشى بۆ زمانى کوردى وەرگێڕدراون و خوێنەرى زۆرى هەبووە، تەنانەت چەند بەرهەمێکى چەندین جار چاپکراوەتەوە.

چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە، لەوانە:

- بیرەوەریەکانی پزیشکێک، لە ساڵى 1957.

- لاپەڕەکانی ژیانم

- بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان

- سانۆنامەی شین

- کێشەی ژنانی میسڕ لە سیاسەت و سێکسدا

- شۆڕشێکی نوێ لە دۆسیەی ژندا

- رۆمانی مردنی دواین پیاو لەسەر زەوی

- کورتە چیرۆکی فێری خۆشەویستی بووم

- دوانەی دەسەڵات و سێکس

- گەشتەکانم بە جیهاندا

- کورتە چیرۆکی ساتی راستگۆی

- رۆمانی بەهەشت و شەیتان

- رۆمانی وێنە دڕاوەکە

- رۆمانی ئافرەتێک لە خاڵی سفردا

- رۆمانی کەسێکی نادیار

- ژن و دین و ئەخلاق

- توێژینەوە دەربارەی ژن و پیاو

- شکاندنی سنورەکان

- شانۆنامەی فەرمانڕەوایەتی بە فەرمانی خودا

- رۆمانی شکستی ئیمام

- رۆمانی دوو ژن لە ژنێکدا

- داو و چاوی ژیان

- ژن و سێکس، 1972.

- ژن و ململانێی دەرونی

- رۆمانی خۆشەویستی لە سەردەمی نەوت

- رۆمانی زینە، 2009.

 خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە، لەوانە:

- خەڵاتى کەتەلۆنیا، لە ساڵى 2003.

- خەڵاتی باکور و باشور لە ئەنجومەنی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠٠٤.

- وەرگرتنی خەڵاتی من لە کوێم لە وڵاتی بەلجیکا، لە ساڵی ٢٠٠٥.

- وەرگرتنی خەڵاتی ستیغ داغیرمان، لە سوید، لە ساڵی ٢٠١١.

- وەرگرتنی خەڵاتی ماکبراید بۆ ئاشتی لە سویسرا، لە ساڵی ٢٠١٢.

- خەڵاتى 100 ژن لە کەناڵى بى بى سى، لە ساڵى 2015.