ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ک)
Nov 1, 2019

کەیهان کەلهوڕ


- لە رۆژى 25/11/1963 لە شارۆچکە شاباد (ئیسلام ئاباد) لە شارى کەرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە.

- هونەرمەند، موزیکژەن و ئاوازادانەرى کوردە.

- لە ساڵى 1968 لە تەمەنى (5) ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە.

- لە ساڵى 1975 لە تەمەنى (12) ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى مۆسیقاداوە.

- لە ساڵى 1976 لە تەمەنى (13) بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای رادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە کرماشان.

- لە ساڵى 1980 لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا چووەتە وڵاتى ئیتاڵیا.

- دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رویکردۆتە وڵاتى کەنەدا و بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە.

- لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.

- لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ڕێکخراوى زانستى، ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ - UNESCO) وەک بەشێک لە کەلەپورى جیهانى، ئامێرێکى مۆسیقاى جیهانی و بەشێک لە کولتور و رۆشنبیری و کەلەپوری مرۆڤایەتى لە لیستى بەها کولتورییە جیهانییەکاندا ناوى پەسەندکرا و تۆمارکرا.

- لە رۆژی 28/8/2018 هەواڵى پێبەخشینى خەڵاتى هیومان سپریتی ئایزاک سترن (Isaac Stern Human Spirit Award) پێدرا، کە لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسیى سەمفۆنیا هۆڵی شانگهای بڵاکرایەوە.

- لە ساڵى 2019 کۆنسێرتێکی گەوەرى خۆی لە شارى ئیستەنبۆڵى تورکیا هەڵوەشاندەوە، ئەویش بەهۆى هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

- لەگەڵ چەندین تیپ و گروپى مۆسیقاى جیهانیدا کارى هاوبەشى کردووە و بووەتە کەسایەتییەکى نێونەتەوەیى.

- لە کارە هونەرییەکانیدا لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمریکا، چین، تورکیا، هێندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى ئەنجامداوە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.

- لە چەندین وڵات کارى هونەرى ئەنجامداوە، لەوانە: هێندستان، چین، ئازەربایجان، ئەمریکا، هۆڵەندا، تورکیا...هتد

- ئامێرى کەمانچە (جۆزە) لەپاڵ کەمانچەدا تەنبور و سێتار و شا کەمان دەژەنێت.

- خاوەنى چەندین خەڵاتى جۆراجۆرى هونەرییە.