ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ح)
Nov 5, 2019

حسێن میسرى


- ناوى تەواوى: حسێن رەحیم محەمەد ئەمین

- پیشەی هونەری: دەرهێنەرى بواری دراما و شانۆ.

- لە ساڵی 1957لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.

- بەهۆى بارودۆخى سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت.

- بۆخۆى خۆى فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان.

- زمانەکانی عەرەبی، تورکی و هیندی زانیوە.

- لە ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الذي قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە.

- لە ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.

- لە  ساڵی 1979 پەیوەندیکردووە بە تیپی شانۆیی ئەزمونگەری کەرکوکەوە، هەر لەو تیپە دەستی بە ئەزموونی شانۆیی کردووە و بەشداری چەند شانۆیەکی تری کردووە.

- لە ساڵی 1985 هاتووەتە شارى سلێمانی و بوەتە ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی.

- لە ساڵی 1991 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆی قەڵا بووە لە کەرکوک، هەرچەندە دووربووە لە شارەکەی.

- لە دواى درووستبوونى تەلەفزیۆنى خاک بووە بە دامەزرێنەری بەشی درامای تەلەفزیۆنەکە و لێپرسراوی بەشەکە و چەندین هونەرمەندی گەورە و گەنجی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کەرکوک، کەلار، هەڵەبجە کۆکردەوە.

- هەشت (8)  درامای درێژی نوسیوە و کاری دەرهێنانی بۆ کردوون.

- دیارترین کارەکانی پێش مردنی لەبواری هونەریدا، نوسینی سیناریۆ و دەرهێنانی دراماکانی (خۆرنەوازان، خەمی چۆلەکەکان، ڕەشەی پۆلیس ، حەسەنە فەنی ، جومعە ، گوڵە بێ رۆژەکان ، نیشتمان) بوو.

- لە تەمەنیدا (21) درامای کورتی بەرهەمهێناوە، جگە لە چەندین کاری شانۆیی کە وەک ئەکتەر و دەرهێنەر ڕۆڵی تێدا بینیون.

- یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە کاری شانۆیی هێنایە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەشێوەی کەرنەڤاڵ و هەمیشە کارەساتی (هەڵەبجەو ئەنفال) پانتاییەکی گەورەی هەبوو لەکارەکانیدا.

- یەکەمین هونەرمەندە کە شانۆگەری لە مزگەوتدا پێشکەشبکات.

- لە رۆژى 31/5/2009 لە تەمەنی (52) ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە.