- ناوى تەواوى: شێرکۆ فایەق شەفیق سەعید حەسەن
- لە رۆژى لە 2/5/1940 لە گەڕەکى گوێژەى شاری سلێمانی لە دایکبووە.
- بەیەکێک لە شاعیرە نوێخوازەکانی هاوچەرخی کورد دادەنێرت.
- لە ساڵى 1948 ئەو کاتەى تەمەنی هەشت ساڵ بووە، بێکەسی باوکی کۆچی دوایی کردووە.
- لە تەمەنی (17) ساڵیدا یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵی 1965 دەبێتە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەستى بە کارکردن کردووە.
- لە ساڵی 1968 یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵی 1969 لەگەڵ (نەسرین میرزا) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
- لە ساڵى 1971 لەگەڵ (3) هاوڕێی تری ئەدیب و نووسەریدا، (حوسێن عارف، جەلال میرزا کەریم و کاکەمەم بۆتانی) بەیانی روانگە لە پێناوی نوێکردنەوەی ئەدەب و نووسینی کوردی بڵاو دەکەنەوە.
- لە ساڵی 1974 دووبارە دەبێتەوە بە پێشمەرگە.
- لە دواى تێکچوونى شۆڕش بەرەو شارى رومادى خواروی عێراق دوردەخرێتەوە.
- لە ساڵی 1979 گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانی.
- لە ساڵی 1984 بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمەرگە، هەروەها بۆ ئەوەی خۆی لە وەرگرتنی خەڵاتی (قادسیەی سەدام) بپارێزێت، جارێکی دیکە بۆتەوە پێشمەرگە.
- لە ساڵی 1986 بە هۆی تێکچوونی بارودۆخى کوردستان، پێشنیازی بۆ دەکەن کوردستان جیبێهێڵێت و روو بکاتە تاراوەگە.
- لە ساڵی 1986 چووە بۆ وڵاتى ئیتالیا و هەمان ساڵ چووە بۆ سوید و لەوێ نیشتەجێ بووە.
- لە ساڵی 1987 لە سوێد خەڵاتی تۆخۆڵسکی وەرگرتووە، خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێت (ئیگڤار کالرسۆن)ەوە پێشکەشى کراوە.
- لە ساڵی 1992 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت بە وەزیری رۆشنبیری.
- لە ساڵی 1998 لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێی نووسەر و رۆشنبیریدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دروست کردووە بووە بە سەرۆکی ئەو دەزگاکە.
- لە ساڵی 2009 سەرجەمی بەرهەمەکانی لە (8) هەزار لاپەڕەدا چاپکردووە.
- خاوەنى دەیان کۆمەڵە شیعر و نزیکەی دە هەزار لاپەڕە شیعری رەنگا و رەنگە.
- خاوەنی چەندین ئەزموونی جۆراوجۆرە لە نووسین شیعردا. ئەو بە شیعر شانۆنامە، پۆستەر، دەقی کراوە، داستان و گەلێ بەرهەمی تری ئەدەبی نووسیوە.
- شیعرەکانى بۆ زۆر زمانی وەکو ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، سوێدی، عەرەبی، تورکی، فارسی و هتد وەرگێڕدراون.
- خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە.
- لە رۆژى لە 4/8/2013 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، لەسەر وەسێتى خۆى لە شارى سلێمانى و لە ناو پارکى ئازادى نێژراوە.