- ناوى تەواوى: سیلین مارى کلاودیت دیۆن (Celine Dion).
- لە رۆژى 30/3/1968 لە شارى شارمانى کەندا لە دایکبووە.
- لە ئێستادا تەمەنى (51) ساڵە.
- بە یەکێک لە گۆرانیبێژە جیهانیەکان دادەنرێت.
- زمانى ئینگلیزى و فەڕەنسى دەزانێت.
- لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، ئەوکاتەى لە فەڕەنسا بووە و گۆرانى وتوە، تاکو ئێستاکە بەردەوامە.
- لە ساڵى 1981 یەکەم ئەلبومى گۆرانى بە زمانى فەڕەنسى بڵاوکردۆتەوە.
- لە تەمەنى 12 ساڵیدا بووە کاتێ رینیە ئەنجێلیلی ناسیوە.
- لە ساڵى 1994 هاوسەرگیرى لەگەڵ رینیە ئەنجیلیل ئەنجامداوە، کە لە ساڵى 2016 لە تەمەنی 73ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایکردووە.
- لە ساڵى 1997 گۆرانى بۆ فیلمى تایتانیک وتوە.
- لە ساڵى 2008 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى لافال پێبەخشراوە.
- خاوەنى (3) منداڵى کوڕە، بەناوەکانی شارلی، نێلسۆن و ئێدیی کە هەردوکیان دوانەن.
- خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانییە.
- خاوەنى چەندین خەڵاتى ناوخۆو جیهانییە.