ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Nov 18, 2019

ئەحمەد زەکی


- ناوى تەواوى: ئەحمەد زەکى متەوەلى عەبدولڕەجمان بەدەوى.

- لە رۆژى 18/11/ 1949 لە شاری زەقاقیق لە دایکبووە.

- ئەکتەرى ناودارى میسرى.

- نازناوی پڵنگە ئەسمرەکەی سینەمای لێنراوە.

- لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە ساڵی 1967 یەکەمین دەرکەوتنى لەسەر تەختى شانۆ بووە، کاتێک خوێندکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى شانۆ بووە.

- لە ساڵى 1973 بڕوانامەی بەکالۆرێۆسی لە پەیمانگای هونەری شانۆ لە بەشی نواندن و دەرهێنەری بە پلەی باڵا  بە دەستهێناوە.

- لە ساڵى 1972 یەکەمین دەرکەوتنى لەسەر شاشەى سینەماکان بووە لەگەڵ هونەرمەندى میسرى فەرید شەوقى.

- لە ساڵى 1973 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە بەشى رۆڵبینین و دەرهێنان بە پلەى ئیمتیاز لە پەیمانگاى باڵاى هونەرەکانى شانۆ بەدەستهێناوە.

- لە ساڵی ۱۹۷۸ لە بوارى فیلم و شانۆدا ناوبانگى زۆرى پەیداکرد، دواى ئەوەى لە چەندین فیم و شانۆدا رۆلچى سەرەکى بینیووە.

- لە ساڵى 1989 خەڵاتى فێستیڤاڵ ئەسکەندەریەى پێبەخشراوە.

- لە ساڵى 1990 خەڵاتى فێستیڤاڵ سینەمای قاهیرەى پێبەخشراوە.

-  لە نێوان ساڵانى 1972 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە (64) فیلمى سینەماییدا کردووە.

- لە نێوان ساڵانى 1967 تاکو ساڵى 1979 بەشدارى لە (7) شانۆدا کردووە.

- لە نێوان ساڵانى 1976 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە (19) دراماى تەلەفزیۆنیدا کردووە.

- بەر لە کۆچى دوایى کردنى کۆتا کارى رۆڵ بینین بوو لە فیلمی (حلیم )، بەڵام بەر لەوەى فیلمەکە ببینێ کۆچى دوایى کرد، بۆیە لە ساڵى 2006 دوای گۆڕینی چەند بەشێکی کارەکەى فیلمەکە نمایشکرا،

- لە رۆژى ۲۷ 27/3/2005 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە.