ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ع)
Nov 19, 2019

عەتا قەزاز


- لە ساڵی 1947 لە شارى سلێمانی لەدایکبووە.

- شێوەکارێکى کوردە.

- لە ساڵی 1965 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا.

- لە ساڵی 1969 لە هۆڵی فایەق حەسەن لە بەغدا پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە.

- لە ساڵی 1970 بووەتە مامۆستای هونەر لە خوێندنگاکانى شارى سلێمانى.

- لە ساڵى 1970 یەکەمین پەیکەرى دروستکراوى ئەو لە شارى سلێمانى دانرا، کە یەکەمین پەیکەریش بوو لە شارى سلێمانى دابنرێت.

- لە ساڵی 1972 لە هۆڵی ناوەندی سلێمانی کچان لە سلێمانی پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە.

- لە ساڵی 1979 بۆ خوێندن چووەتە ئیتالیا و لە شارى پیرۆجیا لە بەشى شێوەکارى وەرگیراوە.

- لە ساڵی 1984 بەشی شێوەکاریی تەواو کردووە.

- لە ساڵی 1988 بەشی پەیکەرسازیی تەواو کردووە.

- لە ساڵی 2000 لە بەریتانیا دەژی.

- لە ساڵى 2011 لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە.

لة سالَى 2019 ناوةندى حةوت رةنطة (10) تابلۆی بؤ كردة پۆستکارت بؤ ناوەندەکانی خوێندن و خوێندکاران.

- لە شارى پیروجیاى ئیتاڵیا (3) پێشانگاى کردۆتەوە.

- لە شارەکانى (ڤێنتەرى، بێرمنگهام، لەندەن)ى بەریتانیا (5) پێشانگاى کردۆتەوە.

- بەشداریی چەندین پێشناگای هاوبەشی کردووە لە (سلێمانى، بەغداد، بەرلین، رۆمان، پیروچاى، پارۆن، نیگرار...هتد)

- خاوەنی چندین خەڵات و رێزلێانە.