- ناوى تەواوى: ڤۆڵفگانگ ئهمادیس مۆزارت (Wolfgang Amadeus Mozart).
پیشه: ئاوازدانەر و موزیسیانى نەمساوى
- لە رۆژى 27/1/1756 لە شارى سالزبێرگ لە نەمسا لە دایکبووە.
- کارى هونەرى ئاوازدانەر و موزیکیان بووە و هەر دوو ئامێرى ئۆرگ و کەمانى ژەنیووە.
- کوڕی میوزیکژه‌نی به توانا (لیۆپۆڵد مۆتسارت)ه، دایکی ناوی ئانا ماریا بووە.
- هیچ برایەکى نەبوو تەنها خوشکێکى بەناوى (ماریا) هەبووە.
- به مۆزارت ناسراوه.
- ئیمپراتۆری نه‌مسا فرنسیی یه‌که‌م نازناوى (جادووگه‌ره بچکۆله‌که‌م)ى پێبەخشى بوو.
- له سه‌رانسه‌ری دنیا بە منداڵێکی به‌هره‌مه‌ند دهناوى دەرکرد.
- له ساڵى 1759 ئەو کاتەى ته‌مه‌نی (3) سێ ساڵ بووە، خێزانه‌که‌ی هه‌ستیان پێکردووه که توانای له موزیک‌دا هه‌یه.
- لە ساڵى 1760 له ته‌مه‌نی (4) چوار ساڵیدا ئاوازی داناوه.
- لە ساڵى 1761 له ته‌مه‌نی (5) پێنج ساڵیدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکی زۆردا موزیکی ژهنیووە.
- زمانەکانى (ئیتاڵى، ئینگلیزى، فەڕەنسى، لاتینى و ئەڵمانى) زانیووە.
- لەگەڵ خێزانه‌که‌یدا چه‌ند گه‌شتێکیان به ناو ئه‌وروپادا ئەنجامداوە، که تێیدا ئه‌و و خوشکه‌که‌ی نمایشیان کردووه وەک دوو منداڵی جێگره‌وه. لێره‌وه نمایش‌کردنی کاره هونه‌رییه‌کانیان ده‌ستی پێ کرد.
- لە ساڵى 1762 له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه و به‌شێکی زۆری ئه‌وروپا گه‌ڕاوه بۆ ژه‌نینی میوزیک، له کۆرتی ماکسیمیلیانی سێیه‌م له باڤاریا، دواتریش له ڤیه‌ننا و پراگ. گه‌شتێکی کۆنسێرتی درێژ ده‌ستی پێ کرد، که ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی خایاند، خێزانه‌که له‌م ماوه‌یه‌دا ڕوویان کرده مونیک، مانهایم، پاریس، له‌نده‌ن، ده‌نهاخ، دواتر دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس و به ناو شاره‌کانی زیوریخ، دۆناوشنێن و مونیکدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
- لە ساڵى 1764 له ماوه‌ی ئه‌م گهشتەکەیدا لە شارى لەنەدەن، مۆزارت چه‌ند ژه‌نیارێکی ناسی و خۆی به کاره‌کانی ئاوازدانه‌رانی تر ناساند، یه‌کێک له کاریگه‌رییه گرنگه‌کان له‌سه‌ری یۆهان کریستیان باخ بوو.
- هه‌ر له منداڵیه‌وه توانیویه‌تی هه‌ردوو ئامێری پیانۆو که‌مان بژه‌نێت، هه‌روه‌ها ئاوازه‌کانی خۆی له‌به‌رده‌م ته‌ختی پاشایه‌تی ئه‌وروپادا نمایش کردووه.
- لە ساڵى 1773 له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا، وه‌ک ژه‌نیارێک کاری ده‌کرد بۆ پاشا له ساڵزبێرگ، به‌ڵام له‌م کاره بێزاربوو. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆچ بکات و به‌دوای کاری نوێ‌دا بگه‌ڕێت.
- لە ساڵى 1781 له‌کاتی سه‌ردانیدا بۆ شارى ڤیه‌ننا، له کاره‌که‌ی له ساڵزبێرگ ده‌رکرا. ئه‌و بڕیاریدا له پایته‌خت بمێنێته‌وه. له‌وێش ناوبانگی ده‌رکرد، به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
- ناودارترین و ناسراوترین کاره‌کانی وه‌ک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی له‌گه‌ڵ به‌شێک له مۆسیقای مردوو ناشتنه‌که‌ی، که به ته‌واونه‌کراوی به‌جێما به‌هۆی مردنیه‌وه، له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نی له ڤیه‌ننادا به‌رهه‌مهێنراون.
- هۆکاری مردنه‌که‌ی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه‌و کراوه به چیرۆک و خه‌یاڵ.
- له‌دوای خۆی، خێزانه‌که‌ی به ناوی کۆستانز مۆتسارت، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی کوڕی به‌جێهێشت.
- ژماره‌ی پارچه موزیکه‌کانی (626) پارچه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و زۆربه‌ی کاره‌کانی به پایه‌ی موزیکی سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبه‌ر، ئۆپێراو کۆراڵ ناسراون.
- یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ره کلاسیکییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کی مه‌زنی کردووه‌ته سه‌ر هونه‌ری رۆژئاوایی.
- یۆسێف هایدنیش له‌باره‌ی مۆزارهوه ده‌ڵێت: (نه‌وه‌کانی دواڕۆژ هه‌رگیز به‌هره‌یه‌کی وا نابیننه‌وه تاکو (100) ساڵی تریش.
- له‌نێو ساڵانی 1785 بۆ 1787 به‌ناوبانگترین ئۆپێراکانی بڵاوبوویه‌وه.
- زۆر لێهاتوانه کاری میوزیکی بۆ هه‌موو فۆرمه جیاوازه‌کانی میوزیک نووسیوه و له دانانی میلۆدیدا زۆر به ئاگا و به سه‌لیقه بووه، کاری سۆناتا و کۆنشێرتۆی بۆ زۆرێک له‌و ئامێره میوزیکیانه نووسیوه، که له‌سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوون. له هه‌موو که‌شێکدا و له گشت شوێن و کاتێکدا توانای نووسینی میوزیکی هه‌بووه. له دانان و نووسینی موزیک‌دا زۆر خێرا و زیره‌ک بووه، بۆ نموونه بۆ نووسینی سیمفۆنی (36) ته‌نیا سێ ڕۆژ کاتی پێویست بووه.
- بە که‌سایه‌تییه‌کی ساده و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسرابوو، هه‌میشه حه‌زی به پێکه‌نین و قسه‌ی خۆش کردووه و زۆر ئالووده‌ى شەراب خواردنه‌وه بوو.
- له هێندێ له پارچه میوزیکهکانیدا پشتی به میوزیکی فۆلکلۆر به‌ستووه و هێندێک جار بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه موزیک بۆ خه‌ڵک بنووسێت، وه‌ک (فلووتی ئه‌فسوناوی)، که‌مترین جار پێداچونه‌وه‌ی بۆ کاره میوزیکییه‌کانی کردووه و هه‌ڵه له کاره‌کانیدا نابینرێت.
- لە سەرەتاکانى تەمەنیدا، ماوه‌یه‌ک له موزیک دوورکه‌وته‌وه و رووی کرده دڵداری و حه‌زی له کچی ئه‌کته‌رێکی هه‌ژار کرد، که ناوی (ئهلویزیا فیبه‌ر) بوو، ویستی بیخوازێت به‌ڵام باوکی ڕێی نه‌دا، بۆیه به دڵشکاوی نه‌مسای جێهێشت و ماوه‌یه‌ک له پاریس دانیشت و له‌وێ ڕووی کرده‌وه موزیک و گه‌لێک سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری به ده‌ستهێنا. له‌دواییدا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی و چاوی به یاره‌که‌ی که‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ستی کرد جوانییه‌که‌ی جارانی نه‌ماوه و خۆشه‌ویستییه‌که‌یشی وەکو جارانى بۆى نەبوو، بۆیه دڵی به‌ره و خۆشه‌ویستی (کۆنستانزاوبیردا)ی خوشکه بچوکه‌که‌ی گۆڕی و داخوازی کرد و لە رۆژى 4/8/1782 ژیانى هاوسەرى لەگەلِیدا پێکهێنا و (6) منداڵیان بووە.
- لە رۆژى 6/9/1791 له‌کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م نمایشی ئۆپێراکه‌ی به ناوی (میهره‌بانیی تیته‌س) له شاری پراگ نه‌خۆش که‌وت، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له به‌رهه‌مهێنان و کارکردن هه‌ر وه‌ک جاران و ڕابه‌رایه‌تی یه‌که‌م نمایشی ئاوازی فلووتە ئه‌فسوناوییه‌که‌ی کرد له رۆژى 30/9/1791.
- لە رۆژى 20/11/1791 تووشى نەخۆشى و ئازارێکى زۆر بووە و له‌سه‌ر جێگه که‌وت و به‌ده‌ست ئازار و ئاوسان و ڕشانه‌وه ده‌یناڵاند.
- لە رۆژى 5/12/1791 کاژێر (1)ى شەو له ته‌مه‌نی (35) ساڵى بە نەخۆشى رۆمانتیزم لە ماڵەکەى خۆى لە شارى ڤیەننا لە نەماس کۆچی دوایی کردووه.
- لە رۆژی به خاکسپاردنییدا ته‌نیا دوو کارمه‌ندی شاره‌وانی و ژنه‌که‌ی و سه‌گه‌که‌ی ئاماده بوون بۆ ناشتنی، بۆیه تا ئێستا که‌س نازانێت گۆڕەكەى له کوێیه.