- ناوى تەواوى: فایەق عەبدوڵڵا حه‌مه ئه‌لیاسه قۆجه.
- لە ساڵى 1905 له سیته‌ک لە شارى سلێمانى لە دایکبووە.
- پیشەى ئەدەبى: شاعیرى کورد.
- دوو ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له (سیته‌ک) بردۆته سه‌رو پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا له شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه.
- لە تەمەنى منداڵی‌دا لەلایەن باوکیەوە خراوەتە بەر حوجره‌ی فه‌قێ بۆ خوێندن.
- له ساڵى 1911 بەهۆى ئیش و کارى میریەوە باوکى نێردراوە بۆ خانەقین و دواتریش بۆ به‌غدا، بۆیە لەگەڵ باوکى چووەتە شارى بەغدا.
- لە ساڵى 1912 بەهۆى ئەوەى باوکى چووە بۆ تورکیا فایەق و براى و دایکى لە بەغدا دەمێنەوە، بەمەش فایەق لە نازى باوکى بێبەش دەبێت.
- هەر لەتەمەنى منداڵی فایەقدا (حه‌مه سه‌عید)ی برا گه‌وره‌ی له ئاوی دیجلەدا ده‌خنکێ و دوابه‌دوای ئه‌و دایکیشی کۆچی دوایی ده‌کات و فایق دەهکهوێته لای خاڵی. ئه‌ویش پاش چه‌ند مانگێک ده‌مرێ و فایق و تاهیری برای بچووکی به بێکه‌سی ئه‌مێننه‌وه.
- لە ساڵى 1917 بارودۆخیان لە شارى بەغدا زۆر خراپ دەبێت.
- لە ساڵى 1918 بە ناچارى شارى بەغدا جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە شارى سلێمانى بۆ لای (حاجی ئه‌مین)ی مامیان.
- لە شارى سلێمانى جارێکى دیکە دەخرێتەوە بەر خوێندن و لە پۆلی سێیەمدا وه‌رده‌گیرێت و تا ساڵی 1923 له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ساڵێک به یه‌که‌م ده‌ردەچێت.
- لە ساڵى 1923 له‌سه‌ر ئاره‌زووی مامی ده‌چێته قوتابخانه‌ی (علمیه) له شارى که‌رکووک، به‌ڵام بۆی ڕێناکه‌وێ له‌وێ بخوێنێت، بۆیە بە ناچارى ده‌چێته شارى بەغدا.
- لە ساڵى 1924 لە (دار العلوم) لە شارى بەغدا وەردەگێرێت و لە ساڵى 1925 خوێندن تەواو دەکات.
- لە ساڵى 1926 بۆ بەردەوامى ژیان و بژێوی ژیان و گەڕانەوە بۆ ناو کەسو کارى دەگەڕێتەوە شارى سلێمانى، بەڵام له‌وکاته‌دا لە شارى سلێمانی ته‌نها پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندیی تیا بووه.
- دواى گەڕانەوەى بۆ شارى سلێمانى دوکانێکی جگه‌ره‌چێتی بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌رناگرێ و ده‌ستده‌کات به فرۆشتنى جگه‌رە ده‌ستگێڕی و پاشان په‌نا ئه‌باته به‌ر (ئه‌شغاڵ) و به ڕۆژانه له ڕێگای عه‌ربه‌ت ئیش ده‌کاو چه‌ند مانگێک له‌سه‌ر ئه‌م ئیشه ده‌بێت.
- لە ساڵى 1928 دەچێتە شارى هەولێر و چەند متنگێک ژیان لەوێ بەسەر دەبات، (قاله‌ی ئایشه خان) ئه‌ندازیاری ئه‌شغاڵ، کە لەو سەردەمە سه‌رپه‌رشتی کردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر - ڕه‌واندز - ڕایاتی کردووه. بێکەسى له ئه‌شغاڵ دامه‌زراندووه.
- لە ساڵى 1928 دەبێتەوە بە مامۆستا.
- لە ساڵى 1929 باوکى لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، بە بیستنى ئەم هەواڵە خەمبار دەبێت بەرنامە دادەنێت بۆ ئەوەى سەردانى تورکیا بکات.
- لە ساڵی 1930 بۆ سۆراخکردنی که‌سوکاری باوکی و دۆزینه‌وه‌ی میراته‌که‌ی سه‌فه‌ری تورکیای کردووه، بەڵام لە هەمان ساڵدا بە نائومێدى دەگەڕێتەوە.
- لە رۆژى 6/9/1930 بە هۆى راپه‌ڕینى شه‌شی ئهیلوول له دژی ههڵبرژادنى ده‌زگای پادشایه‌تی ڕوویدا، بێکەس یه‌کێک بوو له‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی سه‌رکرده‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یان دەکرد و لەم رۆژەدا لەگەڵ زیاتر لە (20) کەسى دیکە برینداربوو (25) کەسى دیکەش شەهید بوون.
- لە رۆژى 6/9/1930 دواى برینداربوونى لەگەڵ هەریەکە لە (ره‌شید که‌ریم، مامۆستا ره‌فیق حیلمی، مامۆستا مسته‌فا مه‌ولوود، ساڵح فه‌فتان، شیخ محه‌مه‌د گوڵانی، شه‌وکه‌ت عه‌زمی بابان، عه‌زیز فه‌ره‌ج، که‌ریم سه‌عید زانستی و چه‌ند که‌سێکی دیکه) دەستگیرکران.
- دواى ئازادبوونى لە به‌ندینخانه، قوتابخانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌ی تێدا بڵێته‌وه و پێی بژی.
- لە ساڵى 1933 دەبێت بە مامۆستا و حکومەت ده‌ینێرێت بۆ مۆرتکه‌ی بازیان و پاشان دەنێردرێت بۆ ته‌وێڵه.
- له هاوینی 1935لە شارى بەغدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه مامۆستایه‌ک، له‌وانه مامۆستا گۆرانی شاعیر به‌شداری له کۆرسێکدا کردووه کە بۆ مامۆستایان ئاماده کراوه.
- لە ساڵى 1935 ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و منداڵێکى کچیان بووە، به‌ڵام پاش ساڵێک به نه‌خۆشی ده‌رده‌باریکه خێزانەکەى کۆچی دواییکردووه، مردنه‌که‌ی کارێکی زۆری کردۆته سه‌ر ده‌روونی و وای لێکردووه ماوه‌یه‌ک گۆشه‌گیری ببێت، دواتر ژنى دووەمى هێناوەتەوە و (2) دوو کچ و کوڕێکی بووه.
- له ساڵی 1937 جارێکى دیکە دوور دەخرێتەوە بۆ حیلله و پاش ساڵێک ده‌نێردرێت بۆ عه‌ماره، به‌ڵام بەم بڕیارە رازی نابێت و ده‌ست له کارەکەى هه‌ڵده‌گرێت و دەگەڕێتەوە بۆ شارى سلێمانی.
- لە ساڵى 1941 جارێکى دیکە قوتابخانه‌یه‌ک دەکاتەوە و وانه‌ی تێدا ده‌ڵێته‌وه.
- جارێکى دیکە دەبێتەوە بە مامۆستاى قوتابخانه‌کانی میری و تا دوایی ساڵی 1948دا له قه‌ره‌داغ و سلێمانی و سورداش و هه‌ڵه‌بجه مامۆستا دەبێ.
- له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییه‌وه به‌هره‌ی شیعری تیاده‌رکه‌وتووه و له‌هۆنینه‌وه‌ی شیعردا شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
- به‌شێکی زۆری به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی ته‌رخانکردووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نیشتمانیی.
- زمانەکانى کوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی زانیوه.
- لە رۆژى 18/12/1948 له شارى هەڵەبجە کۆچى دوایى کردووە و لە گردی سه‌یوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە، له‌پاش خۆی نه‌شمیل و شێركۆ و گه‌زیزه‌ی به‌جێهشتووه.
- لە ساڵى 2014 لە شارى سلێمانى لە هەمان ئەو شوێنەى تیایدا بریندار کرا پەیکەرى بۆ دانرا.