- ناوى تەواوى: ئاسۆ عومەر محەمەد
- لە رۆژى 18/2/1964 لە شارى سلێمانى لەدایکبووە.
- پیشە: ئەکتەر و شانۆکار و پێشکەشکار.
- قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەیى لە شارى سلێمانى تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1946 بەهۆی بومەلەرزکەی ئەمساڵە، بنەماڵەکەیان لە پێنجوێنی هاتونەتە شارى سلێمانی.
- لە ساڵى 1972 کاتێک خوێندکارى پۆلى سێیەمى سەرەتایى بووە، بەهرەى هونەرى تێدا بەدیکراوە و (3) سێ مامۆستاى شانۆکار بەشداریان لە چالاکى خوێندنگاکەى پێکردووە.
- لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا ئەوکاتەى خوێندکارى ناوەندى بووە چووەتە تیپى هونەرى لاوانى سلێمانى.
- لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا لە فێستیڤاڵێک لە شارى هەولێر بە شانۆگەرى (دڵدارانى باران) بەشدارى لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.
- لە ساڵى 1983 بەشى گەنجینەکانى لە پیەمانگاى کارگێڕى بەغدا تەواو کردووە
- لە سەر هەڵوێستەکانى چەندین جار روبەڕوى زیندان و ئەشکەنجەدان بۆتەوە و فەرمانى لەسێدارەدانى بۆ دەرچووە.
- لە ساڵى 1988 بەرلێبوردنى گشتى کەوتووە و لە زیندان ئازاد کراوە.
- لە رۆژى 18/3/1990 لەگەڵ خاتوو بەیان یوسف هاوسەرگیرى کردووە و بەرهەمى ئەو هاوسەرگیریەش کوڕ و کچێک بووە، بەناوەکانى (کاژین و سۆلین).
- لە ساڵى 1994 وەک فەرمانبەر لە رادیۆى دەنگى زانکۆى سلێمانى دامەزراوە.
- لە ساڵى 1996 وەکو لێپرسراوى راگەیاندن لە وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار دەستبەکاربووە.
- لە ساڵى 2000 بۆ 2001 لە مەکتەبى پەیوەندییە نیشتمانییەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستا لە سوریا کارى کردووە.
- لە ساڵى 2001 بۆ 2003 لە نوسینگەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارى کردووە.
- لە ساڵى 2003 بۆ 2005 لە رێکخراوى باواجى بۆ هەڵگرتنەوەى مین وەک لێپرسراوى راگەیاندن و پەیوەندییەکان کارى کردووە.
- لە ساڵى 2005 لە بەڕێوەبەرایەتى سینەما وەکو ئەکتەر کارى کردووە.
- لە ساڵى 2007 بوەتە بەڕێوەبەرى کارگێڕى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ.
- لە ساڵى 2011 بووەتە ئەندامى دەستەى باڵاى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ.
- لە ساڵى 2012 تا کۆتایى تەمەنى ژیانى لە کەنالى میدیایى کوردسات ئامادەکار و پێشکەشاکار بووە.
- لە ساڵى 2019 تا کۆتایى ژیانى بووەتە جێگرى سەرۆکى بنکەى ئەدەبى و روناکبیریى گەلاوێژ.
- لە سەرجەم فێستیڤاڵەکانى گەلاوێژ و چالاکییە ئەدەبى و هونەرییەکانى گەلاوێژ رۆڵى کاراى هەبووە.
- لە چەندین شانۆ و دراماى تەلەفزیۆنى بەشداریکردوە.
- درامای گەردەلوول و فیلمى (ژانی گەل) دیارترین ئەو کارە هونەریانەن کە رۆلێکی سەرەکی تێدا دەگێڕاوە.
- زیاتر لە (30) سى ساڵە لە بوارى نواندن کارى کردووە.
- لە کەناڵى کوردسات بەرنامەى (وێنەکانی دوێنی) پێشکەش دەکرد.
- خاوەنى (2) کتێبە، یەکەمیان بەناوى (پێنجوێن مەملەکەتى گوڵە زەردە)، لە ساڵى 2015 چاپى کردووە، دووەمیان بەناوى (سلێمانى و خاکى)، کە (830) لاپەڕەى رەنگاو رەنگە، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا بەچاپکراوى ئەو بەرهەمەشى ببینێ.
- سیناریۆى دراماى (سنوور)ى پاکنوس کردبوو، ئامادەبوو بۆ چاپکردن و درامایەکى تەلەفزیۆنى، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا ئەمیشیان بەچاوەکانى خۆى ببینێ.
- (رەبەن) نوێترین کارى هونەرى بوو، وەکو بیرۆکە و نوسینیش، بەشێکى لەبارەوە نوسیببوو، بەڵان مەرگ رێگەى نەدا تەواوى بکات.
- لە رۆژى دووشەممە 30/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە.