- ناوی تەواوی: ئەحمەد مستەفا محەممەد.
- پیشهى ئهدهبى: شاعیر
- لە رۆژى 8/1/1920 لە کۆیە لەدایکبووە.
- نازناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی ههڵبژاردووه و پێی ناسراوه.
- بەرلەوەی بچێتە خوێندنگا باوکى شیعری فارسی بۆ کردۆتە کوردی.
- لە ساڵی 1927 لەتەمەنی (7) ساڵیدا باوکى ناردویەتیە لاى (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووە.
- لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگاى سەرەتایی لە کۆیە.
- لە ساڵی 1937 کاتێک بۆ یەکەمجار خوێندنگاى ناوەندى لە کۆیە کراوەتەوە چووەتە خوێندنگاى ناوەندى.
- لە ساڵى 1940 یەکەم شیعری نووسیوە.
- لە شوباتی 1943 بووە بە سەرباز بۆ تەواو کردنی خزمەتی سەربازی، بەمەش وازى لە خوێندن هێنا.
- لە ساڵی 1943 لە شارى بەغداد ژیاوە.
- لە ساڵى 1944 چووەتە شارى بەسرە و دواتر گەڕاەتەوە بۆ شارى کۆیە.
- سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانی ئەحمەد دڵزاردا کۆکراونەتەوە.
- بیرەوەریەکانی لە دووتوێى کتێبێکدا به ناونیشانی (بیرەوەریەکانی رۆژانی ژیانم) چاپکراوە.
- زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی دەزانێ.
- بەشێکى زۆرى ژیانى لە بەندیخانەکان و پێشمەرگایەتی و دەربەدەری و غوربەت بووە.
- پتر له (15) پانزە ساڵ لەماڵ و منداڵەکانی دابڕاوە.
دڵزاری شاعیر بە پێی دەقێکی شیعری خۆی مێژووی خۆی گێراوەتەوە، کە دەڵێ:
هەشتی یەکی هەزار و نۆسەد و نەوەت و دوو
حەفتا و دوو ساڵی رەبەق لە تەمەنم تەواو بوو
وەک کەسانێکی ئازاد، ژینی ئاسایی نەژیاین
دوای بەندی و پارتیزانی ئێستاش وا لە غوربەتاین
بەڵام ئەوەی کە مایەی سەبەرزی و شانازییە
سەرشۆرنەکردنمان و خەبات و گیانبازییه