ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Jan 8, 2020

ئاسۆ فارس


- ناوى تەواوى: ئاسۆ فارس حارس.

- پیشەى ئەدەبى: رۆماننوس و شاعیر.

- له‌ رۆژى 10/3/1981 له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه.

- خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لە شارى سلێمانى تەواوکردووە.

- له‌ ساڵى 1998 ده‌ستى به‌ نوسین کردووه‌.

- لە ساڵى 2000 یەکەم دەقی شیعری بڵاوکردۆتەوە.

- لە ساڵى 2015 بووەتە ئه‌ندامى لقى سلێمانی یه‌کێتى نوسه‌رانى کورد.

- چه‌ندین بابه‌تى شیعرى و ئه‌ده‌بى له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کاندا بڵاوکردۆتەوە.

- لە چەندین ڤێستیفاڵى نێوخۆیى بە چیرۆک و شیعر بەشدارى کردووە.

- چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان سازکردوە.

­ خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.

دوو بەرهەمى چاپکراوى هەیە:

- ئەوینێک لە سەراب، رۆمانە شیعر، 2005.

- پارچه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵوز، رۆمان، 2020.