ناسری رەزازی
- ناوى تەواوى: ناسر محەمەد ساڵح.
- پیشەى هونەرى: گۆرانبێژ.
- لە رۆژى 21/7/1955 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لهدایکبووە.
- له ساڵى 1961 لە تهمهنی شهش ساڵاندا له خوێندنگهی ههدایهت له شاری سنه خراوەتە بەرخوێندن.
- باوکی ناردوویەتە لای مەلایەک بۆ خوێندنی قورئان، ماوەیەک بانگبێژی گەڕەکی خۆیان بووە.
- لە ساڵی ١٩٦٨ بۆیەکەمجار چووەتە سەرشانۆ و گۆرانیی وتووە، لە ڕادیۆ سنە گۆرانییەکە تۆمارکراوە.
- لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ هونەرمەند مەرزییە فەریقی هاوسەرگیریی کردووە.
- لە ساڵی ١٩٧٩ یەکەمین ئەلبومی بەناوی دێوانە خۆم بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ خێزانەکی چوونەتە تاراوگە و لە سوید نیشتەجێ بووە.
- لە ساڵی ٢٠٠٤ گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
- لە ساڵى 2015 لە ریزبەندى یەکەمدا بە باشترین هونەرمەندى نیشتەجێى وڵاتى سوید دیاریکراوە و خەڵاتى پێبەخشراوە.
- لە رۆژى 30/1/2016 لەلایەن زانکۆی سواس کە یەکێکە لە زانکۆکانی شاری لەندەن خەڵاتى ھونەرمەندە نەتەوەییەکانى پێبەخشراوە.
- دبلۆمیی وێژەی وەرگرتووە و بووە بە مامۆستای سەرەتایی.
- ئاوازی بۆ چەند گۆرانییەکی خۆی داناوە.
- چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگ لە دەرەوەی و ناوەوەی کوردستان ئەنجامداوە.
- خاوەنى چەندین ڤیدیۆکلیپە.
- جگە لە گۆرانیی وتن شارەزایی لەبواری شیعر و ئەدەبیاتدا هەیە.
- تا ئێستا ١٣ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە.
- لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو گۆرانی تۆمار کردوە، لەوانە (مەرزیە فەریفی، تۆفیق رەزایی، موحەمەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەمەد جەزا،جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی).