- ناوىى تەواوى: محەمەد ڕەزا شەجەریان.
- لە رۆژى 23/9/1940 لە شارى مەشهەد لە ئێران لەدایکبووە.
- پیشەى هونەرى: گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکیانى ئێرانى.
- بنەماڵەکەى بنەماڵەیەکی ئایینی بوون و لەتەمەنی (9) ساڵیدا لەلایەن باوکیەوە پرۆڤەی قورئانخوێنی پێدەکرێت و ساڵێک ناخایەنێت وەک کەسێکی دەنگ خۆش لەشارەکەیدا ناوبانگ دەردەکات و لەکۆڕ و مەراسیمە ئایینیەکان قورئان دەخوێنێتەوە.
- لەساڵی 1952 بۆ یەکەمین جار دەنگی لەرادیۆی پارێزگای خوراسان بڵاوبووەوە.
- سەرەتا بەنازناوی (سیاوەش بیدکانی) دەستى بەکارى هونەرى کردووە.
- جگە لەکارى هونەرى یاری تۆپی پێی بەلاوە زۆر خۆشبووە و لەیانەی گەنجانی پارێزگای خوراسان یاری کردووە.
- لە ساڵی 1957 لەگەڵ مامۆستایەکی موزیکدا ئاشنا دەبێت و بەشێوەیەکی ئاماتۆر لە رادیۆی خوراسان ئاواز و قورئان دەخوێنێتەوە.
- جگە لە پرۆڤەکردنی ئاواز لەلایەن مامۆستا (بوزەری) خەریکی مەشقی خۆشنوسین دەبێت و لەهونەری خۆشنوسی پلەی مامۆستایی بەدەست دێنێت.
- دواى ساڵێک لە تەواوکردنى کوڵیژ لە زانکۆە تاران وەک مامۆستای قوتابخانە لەقوتابخانەی (خاجە نیزامولمولک) وانە دەڵێتەوە و لەو ساڵانەدا خۆی فێری ژەنینی ئامێری سەنتور دەکات.
- لە ساڵی 1961 لەگەڵ (فەرخوندە گوڵ ئەفشان) ئاشنا دەبێت و لە شاری کوردنشینی قوچان پێکەوە ژیانی هاوبەشى دەستپێدەکەن.
- لە ساڵی 1962 دەبێتە بەرپرسی خوێندنگەى گوندی شائاباد.
- لە ساڵی 1966 بۆ پەرەپیدانی کاری هونەری دەچێتە شارى تاران و لەگەڵ مامۆستا گەورەکانی موزیکى ئێران ئاشنا دەبێت.
- لە ساڵی 1973 بەهاوکاری مامۆستایان وەک (محەمەد رەزا لوتفی، ناسر فەرهەنگفەر، حسێن عەلیزادە، جەلال زولفەنون) و ژمارەیەکی دیکە لەهونەرمەندانی ئێرانی ناوەندێک بەناو ناوەندی پاراستن و پەرەپێدانی مۆسیقا دادەمەرزێنن.
- لە ساڵی 1975 یەکەمین گەشتی هونەری خۆی دەستپێدەکات و لەوڵاتانی دیکە کۆنسێرتی ئاواز ساز دەکات.
- لە ساڵی 1977 کۆمپانیای (دل ئاواز) بۆ بەرهەمهێنانی کاری هونەری دادەمەرزێنێـت.
- لە ساڵی 1978 لە پێشبرکێکانی قورئانخوێنی ئێران بەشداری دەکات و پلەی یەکەم بەدەست دێنێت.
- لە دواى شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری خۆی لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران بەتەواوی دەپچڕێنێت و چەندین ساڵ لەکارى هونەری دوور دەکەوێتەوە .
- لە ساڵی 1989 بەهاوکاری جەمشید عەندەلیبی (هونەرمەندی کورد) و داریوش پیرنیاکان کۆنسێرت لەئەمریکا و ئەوروپا سازدەکات.
- لەو ساڵانەدا چەندین ئەلبومی وەک (دڵی مەجنون) و (سەرووی چەمان) و (یادی ئەیام) و (ئاسمانی عەشق)ی بەهاوکاری گروپی موزیکى (ئاوا) تۆمارکردووە.
- لە ساڵی 1995 لەشارەکانی سنە و شیراز و کرمان و ئەسفەهان کۆنسێرتی ساز کردووە.
- لە ساڵى 1997 خەڵاتى پیکاسۆى لەلایەن رێکخراوى یونسکۆ لە پاریس وەرگرتووە.
- لە ساڵی 1998 بەهاوکاری (کەیهان کەلهور) گەورە موزیکیانى کورد ئەلبومی (شەو، بێدەنگی، کەویر)ى بەرهەمهێناوە.
- لە ساڵی 2006 مەدالیای جیهانی (موتزارت)ى وەرگرتووە.
- بۆ گۆرانى و کارە هونەرییەکانى زیاتر سوود لە هۆنراوەی شاعیرە کلاسیکەکانی وەک (سەعدی، حافز، مەولەوی، باباتاهیر، خەیام و عەتار) وەردەگرێت.
- لە هۆنراوەی شاعیرانی هاوچەرخیش سوودى لە شاعیران (نیما یوشیج، فەرەیدون موشیری، سوهراب سیپهری و مەهدی ئەخوان سالس) وەرگرتووە.
- لەکارێکی هاوبەشدا چوارینەکانی خەیامى لەگەڵ (ئەحمەد شاملو)ى شاعیری ئێرانی بڵاوکردۆتەوە.
- چەندین ساڵ خەریکی دروستکردنی ئامێری نوێ مۆسیقایی بوە و توانییەتی ئامێرەکانی وەک (ساغەر، کرشمە، سەبوو، توندەر، باربود، ئەرغەنون، سوراحی و شەهری ئاشوب) دورست بکات و بیانکاتە بەشێک لە موزیکى کلاسیکی.
- له رۆژى 8/10/2020 له تهمهنى (80) ساڵى به نهخۆشى شێرپهنجه له نهخۆشخانهى جهم له شارى تاران كۆچى دوایى كردووه.