- ناوى تەواوى: ئەحمەد خواجە عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵان.
- پیشەى ئەدەبى: نوسەر و مێژوونوس
- لە رۆژى 6/7/1903 لە شارى سلێمانى دایکبووە.
- لە سەرەتادا خوێندنى لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی خوێندوە.
- خوێندنی ئامادەیی لە شارى سلێمانى تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1922 کاتێک شێخ مەحمود لە هیندستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و حکومەتی پێکھێنا کردویەتى بە گەنجینەوانی خۆی.
- لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار شێخ مەحمود نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی روسیا.
- لە رۆژى 20/9/1923 کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو، بوو بە سەرنووسەری رۆژنامەکە.
- بیری لە دەرکردنی (پول)ێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی بۆ کێشاوە.
- بە کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیریی دادەنرێت و خزمەتی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب و مێژووی کورد کردووە و زیاتر وەک مێژوونووسێک ناسراوە.
- کتێبی(چیم دی) کەلە دوو توێی سێ بەرگدا چاپکراوە، بەگەنجینەیەکی بەنرخ دادەنرێت بۆ گێڕانەوەی مێژووی روداوەکانی سەردەمی شێخ محموودی حەفید.
- لە رۆژى 4/3/1997 لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە.
خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە:
- چیم دی، (3) بەرگ.
- 101 پیاوی کورد.
- مامۆستا پەری.
- فەرهەنگی کوردی.
- بلانجۆ، وەرگێڕان.