ناوى تەواوى: شێخ محەمەد ئەمین کاکە شێخ بەهاددین عوسمان
لە رۆژى 25/3/1916 لە تەوێڵە لە دایکبووە.
پیشەى ئەدەبى: شاعیر
لە ساڵى 1921 لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لە بەردەستی باوکی و خاڵۆکانیدا لە خانەقای تەوێڵە دەستى بە خوێندن کردووە.
قورئان و زمانەکانی فارسی و عەرەبی لە خانەقادا خوێندووە.
لە ساڵی 1925 چوەتەر بەرخوێندن.
لە تەمەنى منداڵییەوە حەزى لە خوێندنەوە و لە بەرکردنی شیعر بووە، بەتایبەتی شیعرەکانى (حاجی قادری کۆیی، کوردی و مەولەوی) ئەمانە تا ڕادەیەکی زۆر کاریان تێ کردووە.
لە ساڵی 1935 دەستى بە شیعر نووسین کردووە و یەکەم شیعرى بە ناوی (خۆشەویستی وەتەن) نووسیوە.
نازناوى کاردۆخی بۆخۆى هەڵبژاردووە، سەبارەت بەمەش وتویەتى: "کاتێک بە خوێندنەوەی سەرچاوە مێژووییەکانەوە خەریک بووم، باسیان لە خێڵێک دەکرد بەناوی (کاردۆخ)، کە بۆ یەکەمجار لە کوردستاندا نیشتەجێ بوون، کەواتە کادۆخییەکان باو باپیرانی ئێمەن، منیش کاردۆخیم ھەڵبژارد و کردمە نازناوی شیعریم".
لە ساڵی 1935 بە مەبەستی تەواو کردنی خوێندن چوەتە شاری بەغداد و لە (دار المعلمین ریفی) وەرگیراوە.
لە حوزەیرانی ساڵی 1939 خوێندنى تەواو کردووە.
لە رۆژى 1/10/1939 بۆ یەکەم جار لە تەوێڵە دامەزراوە و بووە بە مامۆستا و تەنھا ساڵێک لەوێدا ماوەتەوە.
لە چەندین شوێن مامۆستا بووە، لەوانە: (10) ساڵ لە بیارە، (1) ساڵ لە جافەران، (2) ساڵ لە عەبابەیلێ، (2) ساڵ لە سلێمانی، (10) ساڵ لە ھەڵەبجە ، (6) ساڵ لە بەغداد.
لە رۆژى 1/4/1970 دوای (31) ساڵ مامۆستایەتى خۆى داوای خانەنشینى کردووە و خانەنشین بووە.
لە ڕۆژی 8/6/1982 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووه.
چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە، لەوانە:
- دیوانی (سهیدی ههورامی)، چاپخانهی کامهرانی، سلێمانی 1971.
- بهرگی یهکهمی دیوانی (شاهۆ)، چاپخانهی کامهرانی، سلێمانی 1976.
- بهرگی یهکهمی دیوانی مهردۆخی، چاپخانهی دار الحریة، بهغداد 1978.
- دیوانی کاردۆخی، چاپی یەکەم، 1978.
- بهرگی دووهمی دیوانی (شاهۆ)، چاپخانهی کامهرانی، سلێمانی 1980.
- دیوانی کاردۆخی بهشی یهکهم و ههندێ لهبهشی دووهم، چاپخانهی ئۆفسێتی سهرکهوتن، سلێمانی 1982.