ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ی)
Sep 11, 2019

یەڵماز گۆنا


- پیشە: ئەکتەر، دەرھێنەر، رۆماننوس و نووسەر.

- لە رۆژى  1/4/1937 گوندی (یەنجە)ی شارى ئەدەنەى باکورى کوردستان لە دایکبووە.

- بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت.

- نازناوی (گۆنای) هەڵبژاردووە بۆ خۆی کە واتاکەی‌ (هەژار) دەگەیەنێ.

- لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری خوێندووە.

- دەرچووی کۆلیژی یاسای زانکۆی ئەنکەرە بووە

- لە ساڵی 1957 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر، چووەتە ناو دنیای هونەری سینەماوە.

- له ‌کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ چۆته‌ نێو دنیای ئه‌ده‌ب‌ و سه‌ره‌تا به ‌شیعر و چیرۆک ده‌ستی پێکردووه‌.

- لە ساڵى 1958 لە ئەستەنبۆڵیش دوو گۆڤاری بە ناوەکانی (یوران - دوروک) دەرکردوە.

- لە ساڵی 1961 بۆ (18) مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی (کۆمۆنیستانە).

- لە ساڵى 1961 یەکەم چیرۆکی خۆی بەناوی‌ (گەردنە لێک ئاڵاوەکان)ەوە نووسیوە.

- لە ساڵی 1965 دەستیکردوە بە بەرهەمهێنانی فیلم.

- له‌ ساڵی 1971 یەكەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی (ئەوان بەسەرشۆڕی مردن) بڵاوكردۆته‌وه‌.

- لەسەر بەرگی پشتەوەی چاپە كۆنەكانی ڕۆمانی (ئەوان بەسەرشۆڕی مردن) نوسیویه‌تى:

"ساڵی 1956 بە بیانووی ئەوەی لە وتارێكمدا 'پروپاگەندەی كۆمونیزیمی'م كردووە، برامە بەردەم داواكاری گشتی و دواتر لەسەر ئەو وتارە سزای ساڵ و نیوێك زیندانیكردن و شەش مانگ دوورخستنەوە و بێبەشكردنم لە مافە گشتییەكانم بە درێژایی تەمەن بەسەردا سەپێندرا. من، لە واتا زانستییەكەیدا هیچ زانیارییەكی شایەن بە باسم دەربارەی كۆمونیزم نەبوو. هەوڵم دا ڕەوشی خۆم بە ڕوونترین شێوە بۆ داواكاری گشتی ڕوون بكەمەوە. گوتم كەسێك تاكە یەك كتێبی ماركس و ئەنگلس و لێنین و ڕابەرانی تری شۆڕشی نەخوێندبێتەوە، چۆن دەبێت بە 'كۆمونیست'؟ ئەو گوتی: 'ئێمە دەزانین ئێوە چین و دەبن بە چی.' ڕۆمانی 'ئەوان بەسەرشۆڕی مردن' بەرهەمی كاری شەو و ڕۆژی شازدە مانگی سەر قەرەوێڵەیەكی تەنیشت دیوارێكی شێداری قوڵترین گۆشەی قاوشی سیاسییانی گرتووخانەی نەوشەهیرە. مێزێكی بچووكم هەبوو كە هیچ كاتێك لەسەر قەرەوێڵەكەم نەمهێنایە خوارەوە و لە كاتی نووستندا دەمخستە ژێر پێیەكانمەوە. زۆربەی كات بەخەیاڵ ئەو مرۆڤانەم دەبینی كە دەربارەیان دەمنووسی و بەردەوام لە هزرمدا لەگەڵیان دەژیام. پاش ئەوەی لە 23ی حوزەیران لە تاراوگە گەڕامەوە، بەدوای هەلێكدا گەڕام بۆ بڵاوكردنەوەی ڕۆمانەكەم لە ڕۆژنامەیەكدا، بەڵام سەركەوتوو نەبووم. ساڵی 1966هاوڕێیەك ویستی چاپی بكات. ئەو سەردەمە ئەكتەرێكی سینەمایی بەناوبانگ و درەوشاوە بووم و ناوم 'چیركین قرال – پاشای دزێو' بوو."

- له‌ ساڵى 1972 رۆمانى (ئەوان بەسەرشۆڕی مردن) خەڵاتی یەكەم خولی (خەڵاتی ئۆرهان كەمال بۆ ڕۆمان)ى وه‌گرتووه‌و ئه‌مه‌ یەكەمین و دوایین خەڵات بووه‌ كه‌ لە بواری ئەدەب و نووسیندا وەری گرتووه‌.

- له‌ ساڵى 1972 جارێكى دیكه‌ رۆمانى (ئەوان بەسەرشۆڕی مردن)ى چاپكراوه‌ته‌وه‌.

- لەبەرانبەر داکۆکیکردن لەمافەکانی کورد، نزیکەی(20) ساڵی تەمەنی لەناو زیندانەکانی تورکیادا بەسەربردوە، هەربۆیە سیناریۆی زوربەی فیلمەکانی لەناو زینداندا نووسیوە.

- لە ساڵی 1981 دوای ئەوەی مۆڵەتێکی یەک هەفتەیی لەزیندان وەردەگریت، بەیەکجاری وڵات بەرەو فەڕەنسا جێدەهێڵێت.

- به‌هۆی باشی فیلمه‌کانییه‌وه (17) حەڤدە خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌.

- لە ساڵى 1982 خه‌ڵاتی فیستڤاڵی کانى بۆ فیلمی (رێگا) وەرگرتووە، کە ئەمەیان دیارترین خەڵاتیەتى.

- فیلمه‌کانی ده‌بڕی ئازارو مه‌ینه‌ته‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌ی بووه‌.

- کۆی فیلمەکانی یەلماز گۆنای دەگاتە (119) فیلم.. بە دەرهێنان و سیناریۆ و نواندنیشەوە، لەوانە: (ڕووباری‌ سوور، بەرخە ڕەشەکە، بکوژە قوربانییە، شای‌ شاکان، سەید خان، گورگە برسییەکان، پیاوێگى ناشیرین، ڕانەکە، ژانە بینراوەکان، سبەینێ دوا ڕۆژە، باوک، ڕێگا، ئەسپ ژن سیلاح، فیشەک کارم تێناکا، ناوم کەریمە، پیرە نوری، سەید خان، گورگە برسیەکان، هیوا، هەدەفی زیندوو، عوسمان پیادە، عیبرەت، قاچاخەکان، بێ هیواکان، بکوژەکان، سبەی دوا ڕۆژە ، ئازار، شیوەن، هاوڕێ، ئەندێشە، داماوەکان، دیوار و .... هتد)

- بەر لە کۆچى دوایى کردنى وەسییەتنامەیەکی‌ نووسی و جەستەی‌ خۆی سپاردە (کۆمەڵەی‌ کوردی)ی لە پاریس بۆ ئەوەی‌ ئەوان مامەڵەى پێوە بکەن.

- پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لە ڕۆژی یەکشەممە /9/9/1984 لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لەبەناوبانگترین بەرهەمەکانی، فیلمەکانی (ڕێگا، دیوار، دوژمن، مێگەل و باوک)ن.

- له‌ ساڵی 2017 رۆمانى (ئەوان بەسەرشۆڕی مردن)  لە چاپێكی نوێدا جارێكى دیكه‌ چاپكراوه‌ته‌وه‌.