- ناوى تەواوى: ھێمن محه‌مه‌د ئه‌مین حەسەن شه‌یخولئیسلامی موکری.
- پیشەى ئەدەبى: شاعیر و نوسەر
- لە ساڵى 1921 لە گوندی لاچینی شاری مەھاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە.
- لە تەمەنى منداڵی‌دا گوێچکەى بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە.
- ئەلف و بێ لای سەعیدی ناکام خوێندووە.
- باوکی بۆ درێژە دان بە خوێندن ناردویەتى بۆ خوێندنگاى سەعادەت لە شارى مەھاباد تاکو، بەڵام پۆلی چواره‌مى خوێندووە.
- ئەوکاتەى چووەتە بەر خوێندن جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەزانیوەو لەو خوێندنگایەش کەس نەیتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەیان ی پێکرددوە و پێیان وتوە کرمانج، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتنێکی گەورەى بەدەستهێناوە.
- لە وەرزى ھاوین گەڕاوەتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی وانەى خوێندووە و خۆى فێرى نووسینی خەتخۆشى کردووە.
- کاتێک باوکی بۆى دەردەکەوێت خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دینێرێت بۆ خوێندنى مەلایەتی لە خانەقای شێخی بورھان بۆ ماوەى (4) ساڵ له‌و خانه‌قایه خوێندویەتى.
- له ساڵى 1938 لە ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێکی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی کوردی و فارسی شاره‌زایه‌کی باشی په‌یدا کردووه.
- له ساڵی 1941 به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری کردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌کانی پێش خۆی کردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی.
- لە رۆژى 16/9/1942 له‌گه‌ڵ دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ک.) بووه‌ته ئه‌ندامی (ژ. ک).
- لەو سەردەمەدا شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری بڵاوکردۆتەوە.
- لە رۆژى 22/1/1946 کاتێک که کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د دامه‌زرا، شیعری له‌و بۆنەیەدا خوێندۆتەوە و بووه شاعیرێکی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا.
- لە رۆژى 17/12/1936 کاتێک کۆماری کوردستان ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی دوژمنانى کۆمار ون کرد.
- کاتێک هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده باشوورى کوردستان، تاکو باری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئاسایى بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌که‌ی خۆی و ماوه‌یه‌کیش له مه‌هاباد ژیا.
- له‌دوای ڕێککه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970ماوه‌یه‌ک له به‌غدا وه‌ک په‌ناهه‌نده ژیاوە.
- لە ساڵى 1979 له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوەتەوە ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان.
- لە ساڵى 1983 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی (سەلاحەدینی ئەیوبی) لە شاری ورمێ دامەزراندووە.
- لە ساڵى 1985 گۆڤارى (سورە)ى وەکو گۆڤارێکى وەرزى تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى دەکات دەرکردووە.
- لە رۆژى 16/4/1986 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى ورمێ کۆچى دوایى کردووە.
- بە چەند ساڵێک لە دواى کۆچى دوایى ماڵەکەى لە شاری مەهاباد کراوەتە مۆزەخانە و بەناوى (هێمن موکریانی)، بەیەکێک لە مۆزەخانە گرنگەکانی رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێرانیش ناسێنراوە.
لەگرینگترین بەرهەمەکانی:
- تاریک و ڕوون، شیعر، 1974.
- پاشەرۆک، شیعر‌و پەخشان.
- ناڵه‌ی جودایی، شیعر، 1979.
- توحفەی موزەفەرییە ، کۆکردنه‌وه و په‌راوێز بۆ نووسین.
- چەپکێ گوڵ و چەپکێ نەرگیز.
- هەواری خاڵی.
- دیوانى هێمن.
عیشق و ئازادی
ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێکه که‌مێکی تر
که وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخم دا خه‌مێکی تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێرکه منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به چی دیاره که ده‌ی بینم، شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ په‌رستارم که پێم وایه :
له‌سه‌ر که‌یکی ته‌مه‌ن هه‌ڵناکرێ تازه شه‌مێکی تر
گه‌لێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد ، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر !
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو ڕۆژێ، که‌چی ڕوانیم :
له پێشمدایه زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر
هه‌تا چارشێو به سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی کورد
به سه‌ر بیبیله‌که‌ی چاوی منا ده‌کشێ ته‌مێکی تر
نه‌ما (خانی) هه‌تا چیرۆکی عیشقی من و تۆ داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له کوردستان ده‌ژین (زین و مهم)ێکی تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزێوێ له سه‌ر سینه و مه‌مێکی تر
هه‌زار هێنده په‌رێشان و سیاچاره بژیم هێشتا
له نێو دڵدا هه‌مه ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێکی تر
هه‌تاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامی نیبینم به‌رهه‌مێکی تر
که فرمێسکم له سه‌ر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی ،
گوتم : یاخوا له سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر
شه‌وێکی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌که‌م ، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم شیوه‌نێکی تر
خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به کانیی ژینێدا نووسێم
ئه‌وه‌نده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌مێکی تر
به تۆ چاره‌ی چلۆن ده‌کرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌که‌ی دوکتۆری زانا مه‌رهه‌مێکی تر
به‌هار و گوڵ، کچ و مانگه شه‌و و، شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌کته عاله‌مێکی تر ؟