- ناوى تەواوى: غوڵامڕه‌زا ڕه‌شید محه‌مه‌د وهلیخان یاسمی.
- پیشەى ئەدەبى: شاعیر و ئەدیب و نوسەر و وەرگێڕ.
- لە رۆژى 19/11/1896 لە گاواره‌ی سه‌ر به داڵه‌هۆی شارى کەرمانشان لە دایکبووە.
- محه‌مه‌د وهلیخانی گۆرانی باوکی، وێنه‌گر و خۆشنووس بووە.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له شارى کەرماشان تەواو کردووە.
- خوێندنی ناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌ی (سێن لوویی)ی تاران تەواو کردووە.
- هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌ستی بە هۆندنه‌وه‌ی شیعر کردووە.
- دواى ئەوەى خوێندنه‌که‌ی ته‌واو دەکات، (مه‌کۆی زانیاران)ی دامه‌زراند دواتر ناوەکەى گۆڕا به (ئه‌نجومه‌نی زانکۆ).
- له‌گه‌ڵ نووسین و لێکۆڵینه‌وه، خۆی فێری زمانەکانی (عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی) کردووە.
- له لای مێژووناسی به‌ناوبانگی ئەڵمانی (هرتسفلد ١٨٧٩ - ١٩٤٨) زمانی په‌هله‌وی فێر بووە.
- لە ساڵی 1933 بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی تاران.
- هەر لەم ماوەیەدا بوەتە ئه‌ندامی (کۆڕی زانیاریی ئێران).
- لە ساڵى 1943 دیوانی هۆنراوه‌کانی (محه‌مه‌دباقر میرزا خوسره‌وی کرماشانی)ی باپیری دایکی، بەچاپ گەیاندووە، هەروەها بۆ ماوەى (3)ساڵ، لە ساڵانى (1943 – 1945) لە گۆڤاری (نامه‌ی فرهنگستان) هۆنراوەکانى باپیرى بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵى 1943 چووتە هیندستان و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە.
- لە ساڵى 1945 چوتە فەڕەنسا و دوو ساڵ له‌وێ ماوەتەوە.
- خاوەنى (2) کوڕ بووە بەناوەکانى (خەسرەوى کەرمانشانى و سیامیک یاسمى).
- هۆنراوه‌کانی له‌نێوان شێوازی کۆن و نوێ‌دا به‌یناوبه‌ینن و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب له ڕێزه‌ی (مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار، ئیره‌ج میرزا و په‌روین ئیعتیسامی)ی دادەنرێت.
- دیوانی هۆنراوه‌کانی به زمانی فارسییه.
- له دیوانه‌که‌دا پارچه‌یه‌کی موسته‌زاد هه‌یه به ناوی (پروانه و گل)، که مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1906 کە ئەوکاتە ته‌مه‌نی بیست ساڵان بووە.
- جگه لە کۆمەڵێک بەرهەمى چاپکراو کۆمه‌ڵێک وتاری له بواره‌کانی (وێژه‌یی، مێژوویى، فه‌لسه‌فی و ره‌خنه‌یی) لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بآوکردۆتەوە.
- لە رۆژى 2/3/1949 لە زانکۆى تاران له کاتی وانەوتنەوەدا جەڵتەى دڵ لێى داوە، بەڵام چارەسەرى بۆ کراوە.
- تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى کرد هەر مامۆستاى زانکۆى تاران بووە.
- لە رۆژى 9/5/1951 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە و له گۆڕستانی (زههیرود ده‌وله)ی ته‌جریش بەخاکسپێردراوە.
بەرهەمەکانى:
- احوال ابن یمین.
- اندرزنامه اسدی طوسی (ڕاستکردنه‌وه).
- سلامان و ابسال جامی (ڕاستکردنه‌وه).
- نصایح فردوسی.
- مقدمه بر دوبیتیهای باباطاهر عریان.
- قانون اخلاق.
- دیوان هاتف اصفهانی (ڕاستکردنه‌وه).
- تاریخ ملل و نحل.
- آیین نگارش.
- کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او ادبیات معاصر (ذیل بر ترجمهٔ جلد چهارم تاریخ ادبی ایران ادوارد براون).
- دیوان مسعود سعد سلمان (ڕاستکردنه‌وه).
- اشعار گزیده فرخی سیستانی.
- تاریخ مختصر ایران.
- دیوان اشعار.
ئەو بەرهەمانەى لە زمانى ئینگلیزى و فه‌ڕه‌نسی و په‌هله‌وییه‌وه کردویەتى بە فارسی:
- تاریخ قرن هیجدهم، انقلاب کبیر فرانسه وامپراتوری ناپلئون، آلبر ماله و ژول ایزاک، (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- تاریخ ادبیات ایران، ادوارد براون، جلدچهارم از صفویه تا عصر حاضر، (له ئینگلیزيیەوە).
- ایران در زمان ساسانیان، کریستن‌سن، (له‌فه‌ره‌نسییه‌وه).
- آثار ایران، (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- از قصرشیرین به طوس، (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- چنگیز خان، هارولد لمب.
- تاریخچهٔ نادرشاه، مینورسکی، (له ئینگلیزيیەوە).
- رمان شاگرد (دیسیپل) از پل بورژه، (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- رمان کنت دو مونتگمری، (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- فلیسی، کنتس دو سگور.
- کتاب دوستی، امیل فاگه.
- مقام ایران در تاریخ اسلام، (له ئینگلیزيیەوە).
- آیین دوستیابی، دیل کارنگی.
- نصایح اپیکتتوس حکیم (له فه‌ره‌نسییه‌وه).
- تئاتر انوش (به هۆنراوه).
- اندرز اوشنرداناک، (له په‌هله‌وییه‌وه).
- اندرز آذربادمهراسپندان، (لهپههلهوییهوه).
- ارداویرافنامه، (له په‌هله‌وییه‌وه).