- ناوى ته‌واوى: قادر محەممەد عەبدوڵڵازادە
- پیشه‌ى هونه‌رى: ھونەرمەندی شمشاڵژەن.
- له زستانى ساڵى 1925 لە گوندی کولیجە ى شارى بۆکان لە بنەماڵەیەكی هەژار له دایكبووه.
- ئه‌وكاته‌ى له دایكبووه باوكى كۆچى دوایى ده‌كات و باوكى خۆى نه‌بینووه.
- له ساڵى 1931 لە تەمەنی (6) شه‌ش ساڵاندا دایكى کۆچی دوایی كردووه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به منداڵى ژیانێكی سه‌خت به‌ڕێبكات.
- تەمەنی خۆی زیاتر بە شوانی و شمشاڵ ژەنی تێپەڕاندووە.
- لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موكریان، نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مێرمنداڵێكی زۆر ھێدی و ئارام بووە.
- له سه‌رده‌مى گه‌نجێتیدا به ڕێكه‌وت چاوى به شمشاڵێكى مێژوویى به‌ده‌ستى پیره پیاوێك ده‌كه‌وێت و پێنیازى بۆ ده‌كات له به‌رامبه‌ر مه‌ڕێك ئه‌و شمشاڵهى بداتێ و ئه‌و پیاوه‌ش قبوڵى ده‌كا و شمشالهكهى پێ ده‌دات.
- له ساڵی 1946 پەیوەندی بە کۆماری كوردستان كردووه.
- لە دوای لەسێدارەدرانی قازی محەممەدی، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، دواتر پەنای بردۆته لاى عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە.
- لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ چەندین پارچە موزیکی به شمشاڵه‌كه‌ى پێشكه‌ش كردووه.
- لەگەڵ ھونەرمەندی حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ.
- دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ شاعیران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە.
- لە ساڵی 1978بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا كارى كردووه.
- لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵە گرنگەکانی بواری ھونەری لە شاره‌كانى کرمان، سنە، کرماشان، ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان به‌شدارى كردووه.
- لە سەر بانگھێشتی خوێندكارانی كورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵیادى كارەساتی كیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانكۆكانی ئێران ئامادە بووە.
- له ساڵى 1993 خه‌ڵاتى باشترین و تهكنیكیترین شمشاڵژهنى له ئه‌ڵمانیان پێبه‌خشراوه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا بكات و خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت.
- لە ساڵی 2002 لە شارى سلێمانی خەڵاتی ئەنفالى پێبه‌خشراوه، ئه‌مه جگه له دەیان خەڵاتی دیكه لە لایەن زانكۆكان و ناوه‌نده ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.
- سه‌رۆك مام جەلال سەرسام بووە بە وتە و هەستە بەرزەكانی، بۆیه كاتێك قاڵه مهره سه‌ردانى كردووه، لە شوێنی خۆی هەستاوەتەوە و بەرەو ڕووی رۆیشتووە تا دەستەكانی ماچ بكات. لەوكاتەدا قالە مەڕە هەستاوەتەوە و نەیهێشتووە سەرۆك ئەو كارە بكات و هەر ئەو ساتە سەرۆك تاڵەبانی رووی كردووەتە ئەو كەسانەی دانیشتوون و گوتوویەتی: "جێی شانازییە بۆ كورد خاوەنی ئەم هونەرمەندە گەورانە بێت، ئەو دەستانە دەبێ ماچ بكرێن كە ئامادەیە برسی بێت و سەربەرز بێت، بەڵام هەرگیز ئامادە نییە لەپێناوی موڵك و سەروەت و ساماندا سەر دانەوێنێ بۆ دوژمنانی گەلەكەی".
- لەناو هونەرمەندانی ئێران‌دا نازناوی (گەنجینەی گەڕۆك)ی پێدراوە، پێیان وابوو موزیكەكەی ئەو گەنجینەیەكی ڕەسەنایەتی كوردییە.
- شمشاڵەكەی زیاتر لە 150ساڵ تەمەنی هەبوو ئەو لە سەردەمی گەنجیدا كڕیبوی و لە ژیانی دا لە خۆی دووری نەدەخستەوه.
- زیاتر لە (170) مەقامی لەبەربووه.
- به‌ر له مردنى وه‌سێتى كردبوو، كه شمشاڵه‌كه‌ى له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو میراتێكى كلتورى و هونه‌رى بپارێزرێت.
- له شه‌وى 21/5/2009 له ته‌مه‌نى (84) ساڵى بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵه‌كه‌ی خۆی لە لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووه.
- رۆژى 22/5/2009 له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا له شارى بۆكان له‌سه‌ر وه‌سێتى خۆى لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەند حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌خاكسپێردراوه.
- له دواى كۆچى دوایشى چه‌ندین په‌یكه‌رى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌كار بۆ دروستكراوه.