- ناوى ته‌واوى: ئیسماعیل محەممەد ساڵح
- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ
- لە ساڵی 1956 لە شارۆچكەی نۆدشەی سەر بە پارێزگەی كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.
- له ساڵی 1970 چووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و گۆرانى وتن.
- له ساڵى 1979 لە تەمەنی (23) ساڵیدا بەشی هونەرە جوانەكانی لە زانكۆی تاران تەواو كردووە.
- له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ تیپی موزیکی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کرمه‌شان ده‌ستی به‌کاری هونه‌ری کردووه.
- له رادیۆکانی تاران، سنه و کرمه‌شان، چه‌ندین گۆرانی تۆمار کردووه.
- شارەزاییەكی زۆری لە بواری ئاواز و گۆرانی و مەقامەكاندا هه‌بووه.
- بە زیندووكەرەوەی ئاوازە ڕەسەنە كوردییەكان ناسرابوو.
- تا ئه‌وكاته‌ى لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه (105) گۆرانی و ئالبوومێكی بەناوى سەفەرنامەی كوردستان تۆماركردووە.
- لە ساڵی 2003 هاتووەتە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووە.
- له شارى سلێمانى ئالبوومێكی گۆرانى تۆماركردووە.
- بەشداری لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و چالاكی هونەریدا كردووە و چەندین كلیپیشی بۆ بەرهەمەكانی لەگەڵ كۆمپانیا و كۆمەڵە هونەرییەكاندا كردووە.
- لە هه‌رێمى كوردستان و كوردانى تاراوگه و به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان هۆگرێكی زۆری هەبووە.
- له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌شاری سلێمانی ژیاوه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌شی هونه‌ركانی موزیك كاری ده‌كردووه.
- له رۆژى 16/6/2019 له ته‌مه‌نى (63) ساڵى بە هۆی جەڵتەی دڵ لە نه‌خۆشخانه‌ى شار له شاری سلێمانی كۆچی دوایكردووه.
- له رۆژى 17/6/2019 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگردی سەیوان لەسلێمانی بەخاکسپێرداوه.
- لە رۆژی 27/7/2019 لە هۆڵی رۆشنبیری لەسلێمانی، لەژێر ناوی (ئیسماعیل سابووری.. دەنگێک وەک نەسیم) بەشی هونەرەکانی میوزیکی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێـمانی و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان مەراسیمێکیان بۆ چلەی ماتەمینی سازکردووه.