- ناوى تهواوى: عەبدولرەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵلا لەتیف.
- پیشهى ئهدهبى: روناكبیری كورد و خاوەنی چاپخانەی كوردستان.
- له ساڵی 1903 لهشاری مهاباد لهدایكبووه.
- لە ساڵی 1913 لەگەڵ حوسێن حوزنی برای چووە بۆ وڵاتی شام لەشاری حەڵەب تا ساڵی 1925 لەوێ نیشتەجێ بووە.
- خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگاكانى حەڵەب خوێندووه.
- لە ساڵی 1924 چووە بۆ بەیرووت و لەدانیشگایەک فێری بنچینەی زمانی فەڕەنسی بووه.
- لە ساڵی 1915 حوسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لەئەڵمانیا کڕیوە و لە شارى حەلەب دایناوه و بهیهكهوه كاریان لهسهر كردووه.
- له ساڵى 1925 لەسەر داوای سەید تەهای شەمزینی بەڕێوبەرایەتی ئەوسای شارۆچکەی رەواندز و دۆستی دێرینیان لەشاری حەڵەبەوە هاتوون بۆ رواندز و چاپخانەکەیان لێ دامەزراندووه.
- ماوەیەک لەگهڵ براكهى له شاری بەغدا نیشتەجێ بوونه.
- لە ساڵى 1926 تاكو ساڵى 1932 یاریدەری حوزنی و بەڕێوبەری گۆڤاری زاری کرمانجی بوو لەڕواندز.
- له ساڵى 1935 تاكو ساڵى 1936 كاری لەگۆڤاری رووناکیدا کردووه، کە لەلایەن حوزنی و شیت مستەفا لەڕواندز و شاری هەولێر دەرچووه.
- لە ساڵی 1935 هاتۆتە هەولێر و لەگەڵ پیشەی وێنەگری و کاروباری چاپخانەکەشی بەڕێوبردووه.
- له ساڵى 1935 مەکینەیەکی گەورەتری بۆ چاپی کوردی لە شارى موسڵ لە (فەزیل عیسا مەحفوز )کڕیوە و لەهەولێر دایمەزراندووه بۆ چاپکردنی گۆڤاری رووناکی و كتێبى کوردی.
- له رۆژى 20/9/1947 كاتێك حوسێن حوزنی موکریانی برای کۆچی دوایی دەکات، دهبێته خاوهنى مەکینە کۆنەکەی زاری کرمانجی.
- له ساڵى 1948 لەکاتی راپەڕینە نیشتمانیەکەی گەلی عێراق و دوای وەدەستهێنانی هەندێ سەربەستی دیموکراتی لەوڵاتدا ناوی چاپخانەکەی له زاری کرمانجی کردووە بەچاپخانەی کوردستان.
- لە ساڵی 1963 ناوی چاپخانەکەیان پێگۆڕیوە بەناوی چاپخانەی هەولێر.
- لە ساڵی 1970 لە دوای دەرچوونی بەیاننامەى 11ى ناوی چاپخانەکەی کردۆتەوە بەچاپخانەی کوردستان.
- له رۆژى 24/7/1977 له تهمهنى (74) ساڵى لە نەخۆشخانەی شاری موسڵ كۆچى دوایى كردووه و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا لەگۆڕستانی ئیمام محەمەد لە هەولێر لەتەنیشت حوسێن حوزنی موکریانی برای بەخاک سپاردراوه.